ترنێت فرانس، نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ئا‌مریكا و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئازادی له وتووێژێكدا گوتی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له هه‌لومه‌رجێك داده‌نێ كه زۆر به ئاسانی ده‌توانێ ده‌ستی به چه‌كی ناوكی ڕابگا. به‌وپێیه، هیچ هۆكارێك نییه كه تاران پێڕه‌وی له‌و ڕێكه‌وتنه نه‌كا.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به قۆناخێكی هه‌ستیاردا ده‌ڕوا و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی ڕابگا.
ناوبراو هیوای خواست كه سه‌رۆك ترامپ بتوانێ كۆماری ئیسلامی له‌و ڕێگه‌یه‌ی كه گرتویانه‌ته‌به‌ر دوور بكاته‌وه یان لانیكه‌م سیستەمی كۆماری ئیسلامی بگۆڕێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئه‌گه‌ر به خێرایی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو بواره‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ نه‌كه‌ین له ماوه‌یه‌كی نه زۆر دوور ڕووبه‌ڕڕووی تیرۆریزمی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامی ده‌بینه‌وه.