به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ زایینییه‌وه تا ئێستا زیاتر له ١٠٠٠ په‌ناخواز له ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیترانه خنكاون یان ون بوون.
ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران گوتی، په‌ناخوازان به هیوای ژیانێكی ئازاد و دوور له هه‌ژار و توندوتیژیی بۆ گه‌یشتن به وڵاتانی ئورووپا ژیانی خۆیان له‌سه‌ر به‌ری ده‌ست داناوه.
ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران ڕۆژی ڕابردوو له ژنێڤ ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٤ مانگی ڕابردوودا نزیك به ٤٣ هه‌زار په‌ناخواز توانیویانه خۆیان لبگه‌یه‌ننه كه‌ناره‌كانی ئورووپا.
نزیك به سه‌دی 80ی په‌ناخوازان خۆیان گه‌یاندۆته ئیتالیا و سه‌دی ٢٠ی دیكه‌شی له ڕێگه‌ی ئیسپانیا و یۆنانه‌وه بووه. به‌قسه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه و هاوكاریی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆربه‌ی په‌ناخوازه‌كان سه‌ربه وڵاتانی ئافریقایی بووه كه وه‌دوای ژیانی ئازاد و دوور له توندوتیژی و هه‌ژاریدان