باوكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕه‌سووڵ حه‌سه‌نی باوكی پێشمه‌رگه خدر حه‌سه‌نی خه‌ڵكی ئاوایی برایم خه‌ساری سه‌ربه شاری مه‌هاباد به هۆی نه‌خۆشی و پیری له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ڕه‌به‌ت كۆچی دوایی كرد.
خوالێخۆشبوو پیاوێكی قسه خۆش و له‌به‌ر دڵانه بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانه، زۆر جاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیراوه و جاشه‌كانی ناوچه ئازار و ئه‌زیه‌تیان داوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام ڕه‌سووڵ حه‌سه‌نی (دارابی) پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ده‌كا و خۆی به‌شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.