خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌سرئاوای سه‌ربه شاری مه‌ریوان به هۆی ڕستنی زبڵی ئه‌و شاره له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ئاواییه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌سرئاوای سه‌ربه شاری مه‌ریوان به‌هۆی ڕشتنی زبڵ و پاشماوه‌كانی ئه‌و شاره له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ئاواییه وه‌زاڵه هاتوون و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕ‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، هێزه‌كانی ئینتزامی له هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بوون كه له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ئاواییه به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر خه‌ڵكی بێده‌ره‌تانی ئه‌و ئاواییه و زیاتر له ١٠ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ركران كه زۆربه‌یان ژنن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له‌و شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌دا چه‌ند كه‌س به ناوه‌كانی ئیسماعیل عه‌زیزی، مه‌حمود ڕه‌شیدی، عه‌لی مه‌حمودی و هاوسه‌ره‌كه‌ی برینداربوون وهه‌روه‌ها شوناسی ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ش كه تا ئێستا ئاشكراكراوه به ناوه‌كانی جه‌ماڵ مه‌حمودی، ڕزگار ئه‌حمه‌دی، سیروان ئه‌حمه‌دی و خه‌دیجه شه‌ریفی كه ته‌مه‌نی سه‌رووی ٦٠ ساڵه ده‌سبه‌سه‌ركران.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له‌و ناوچه‌یه سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی زبڵدانان و پاشان داگیركردنی مه‌زرا و مووچه‌ی خه‌ڵكی پێشتریش ئه‌و كاره‌یان كردوه. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش شاره‌داریی مه‌ریوان هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زبڵه‌كانی ئه‌و شاره‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سماقانی نێوان ناخۆشیان كه‌وته مه‌حبه‌ین و له ئاكامدا خه‌ڵك ئیزنیان نه‌دا زبڵه‌كان له مه‌زرا و مووچه‌ی خه‌ڵك بڕێژن. به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له جیاتی ئازار و ئه‌زیه‌تی كردنی خه‌ڵك به فڕێدانی زبڵ و زاڵ كارخانه‌یه‌كی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زبڵ بۆ سروشت دامه‌زرێنن باشتر نییه!