له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٢ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له شاری پاوه ده‌سبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤ له ئێران، له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری پاوه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ١٢ كه‌س و ده‌سبه‌سه‌ریان كردوه كه شوناسی ٥ كه‌سیان به ناوه‌كانی جونه‌ید هیدایه‌تی، فه‌رید ئه‌حمه‌دی، سۆران ئه‌حمه‌دی، برای فه‌رید، دڵسۆز محه‌ممه‌دی و ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی ئاشكرا كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییانه له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ئه‌و حه‌وتوویه ده‌سبه‌سه‌ركراون و تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركراون و، ئێستا له گرتنگه‌ی زیندانی سیاسیی “مه‌یدان نه‌وت”ی كرماشان ڕاگیراون.
به‌ڵام تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه چاره‌نووسی ٧ كه‌سه‌كه‌ی دیكه ئاشكرا نه‌كراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.