كه‌یوان كه‌ریمی، فیلمسازی ناسراوی كورد، به‌مه‌رج له زیندانی ئێڤین ئازادكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو كه‌یوان كه‌ریمی، فیلمسازی ناسراوی كورد كه له بهندی٨ی زیندانی ئێڤین‌دا دهسبهركرابوو، به‌شێوه‌ی كاتی ئازادكرا.
كه‌یوان كه‌ریمی، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی بانه‌ی ڕۆژهه‌لاتی كوردستانه. ناوبراو ساڵی ١٣٩٤، به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی فیلمی” نوشتن بر دیوار” به تۆمه‌تگه‌لی بێڕێزیكردن به بایه‌خه پیرۆزه‌كان و پرۆپاگه‌نده‌ی دژی كۆماری ئیسلامی حوكمی 5 ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه، به‌ڵام به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان حوكمه‌كه‌ی بۆ یه‌ك ساڵ زیندان و لێدانی ٢٢٣ قامچی كه‌م كرایه‌وه و له نه‌هایه‌تدا ڕۆژی ڕابردوو به شێوه‌ی كاتی ئازادكرا.