دوو خوێندکاری کورد لە شارەکانی پاوە و سەقز لە خوێندنی قوناغی دوکتورادا له ئاستی ئێران پلەکانی نۆیەم و سێهەمیان بە دەست هێنا.
لە ئەنجامی تاقیکاری قۆناغی دوکتورا بۆ ساڵی ١٣٩٦، دوو خوێندکاری کورد توانیان لە بەشەکانی خوێندنی خۆیاندا لە ئاستی ئێران پلەکانی سێهەم و نۆیەم مسۆگەر کرد.
کچێکی خوێندکاری خهڵکی شاری سەقز بە ناوی شەرمین قادرزادە لە بەشی دوکتورای ئابووری پلەی سێهەمی ئێرانی بە دەست هێنا.
ناوبراو، پێشتریش لە بەشی کارناسیدا پلەی دووهەمی ئێرانی بە دەست هێنابوو.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ماکوان بەهرامی خەڵکی گوندی هانە گەرمڵەی شاری پاوە، لە تاقیکاری (ph.d) دوکتورای دەروونناسی ساڵی ١٣٩٦ پلەی نۆیەمی بۆ خۆی مسۆگهرکرد.
ههر له پێوهندی لهگهڵ شانازییهکانی گهلی کورد له رۆژههڵاتی کوردستان، چەند ڕۆژ لهوهپێش پڕۆفسۆرێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم کەریمی دانیشتووی وڵاتی کانادا توانی بۆ یەکەم جار لە جیهاندا کامپیۆتێرێک ساز بکا کە هەک ناکرێ.