له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمیتەی دەرەوەی پاڕلمانی نۆروێژ لەگەڵ کەمایەتییە نەتەوەیی‌و ئایینییه‌کانی ئێران‌دا باس‌و خواسه‌کانی پێوه‌ندیدار به بارودۆخی نهتهوهکانو که‌مایه‌تییه ئایینیه‌کان له ئێران تاوتوێ کران.
رۆژی چوارشەممە ٩ی بانه‌مه‌ڕ کۆمیتەی دەرەوەی پاڕڵمانی نۆروێژ که نیازی سه‌ردانی ئێرانی هه‌یه، کۆبوونەوەیەکی دەگەڵ هێزو لایەنە کەمایەتییە نەتەوەیی‌و ئایینییه‌کانی ئێران لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی پاڕڵمانی وڵاته‌که‌یدا پێکهێنا،.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که به‌به‌شداری خوسرەو قادری، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا” بۆڕد وێگار سوولیەل” وێرای بەخێر هێنانی بەشدارانی ئەو کۆبوونەوەیە، ئاماژەی بە به‌رنامه‌ی سەردانی کۆمیتەی دەرەوەی پارڵمان بۆ ئێرانی کرد‌و گوتی پێمان باش بووە کە راوبۆچوون و تێبینییەکانی ئێوەش وەربگرین.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنەری هەر کام لە حیزب‌و رێکخراوه سیاسی‌و ئاینییه‌کان بیروڕای خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی جۆراوجۆرییهکانو سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی کۆماری ئیسلامی هێنایه بەرباس.
خوسرەو قادری، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان له باسه‌که‌یدا وێرای ئاماژە بە کورتەیەک لە مێژوو و خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ماوەی نیزێک بە ٧٠ ساڵی رابردوودا باسی له سیاسه‌تی تێرۆری کۆماری ئیسلامی کرد و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که دوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات‌و سه‌دان کادرو پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه تێرۆر کراون.
نوێنه‌ری حیزب لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، باسی لە سەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، سەرکوتی کەمایەتییە نەتەوەیی‌و ئاینییەکان لە لایەن رێژیم‌و دۆخی خراپ‌و نالەباری زیندانییانی سیاسی کورد لە نێاو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا کرد‌و سه‌پاندنی سزای ١١ ساڵ زیندانی بە سەر سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان محەممەد سەدیق کەبوودوەند دا وه‌ک نموونه هێنایه به‌ر باس‌و داوای لە سەرۆکی هەئیەتی پارڵمانی نۆروێژ کرد کە لە کاتی سەردانیان بۆ ئێران ئەو خاڵانە دەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران بخەنە بەرباسو به‌پێی توانا بتوانن چاویان به زیندانیانی سیاسیی کورد بکه‌وێ.
بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزب لە نۆروێژ له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسی لە سەر رێکەوتنی نوێی ئێران‌و وڵاتانی ١+٥ له‌سه‌ر مەسەلەی ناوکیی ئێران کرد‌و داوای کرد کە نۆروێژ‌و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، دوای ئەو رێککەوتنە ئیحتماڵییه مەسەلەی مافی مرۆڤ لە ئێران پشتگوێ نەخهنو لەو بوارەدا زیاتر لە جاران زەخت بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
خوسرەو قادری لە کۆتایی باسەکەیدا راپۆرتێکی بە نوسراوەی کە لە لایەن کۆمیتەی مافی مرۆڤی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسەر وەزعی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٤ لە ئێران دا ئامادە کرا بوو، تەحویلی کۆمیتەی دەرەوەی پارڵمانی نۆروێژی دا.
لە کۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌دا بۆڕد ویگار، وێرای سپاس‌و پێزانینی خۆی سەبارەت بەو زانیارییانە کە پێی درا، باسی لەوە کرد کە ئاگاداری پرسی کورد‌و کوردستان له ئێرانه‌و گوتی ئەو بابەتانه ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له باسه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌بێ.
شایانی باسە ئەو حیزب‌و رێکخراوانه‌ی به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون بریتی بوون له:
حیزبی دێموکراتی کورستان، رێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، ڕێکخراوی یاری کورد، حیزبی خەڵکی بەلوچستان، حیزبی گەلی عەرەبی ئەحواز، نوێنەری بەهاییەکان لە نۆروێژ‌و، کۆمیتەی پشتیوانی لە کەبوودوەند.