كۆشكی سپی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، ئاژانسه‌كانی زنیاریی وڵاته‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه كه پێداچوونه‌وه به ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان بكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ترامپ له‌و بڕیاره‌ی خۆیدا پێداگریی ده‌كاته‌وه كه ئاژانسه‌كانی زانیاری له‌و بابه‌ته بكۆڵنه‌وه كه ئایا هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌مارۆكانی ئێران، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئا‌مریكا دایه یان نا؟
ڕێكه‌وتنی ناوكیی ساڵی ٢٠١٥ی نێوان ئێران و گرووپی ١+٥ (ئا‌مریكا، بریتانیا، فه‌رانسه، ڕووسیه و چین ٥ ئه‌ندانی هه‌میشه‌یی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئاڵمان) كه خولی سه‌ركۆماریی باراك ئۆباما ئیمزا كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه، له به‌رابه‌ر به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی چالاكییه ناوكییه‌كانی ئێران، گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌و كات زۆربه‌ی كۆماریخوازه‌كانی وه‌ك سه‌ركۆماری ئێستای ئا‌مریكا له دژبه‌رانی ئه‌و ڕێكه‌وتن بوو. ترامپ ئه‌و ڕێكه‌وتنه به خراپترین ڕێكه‌وتنی مومكین ده‌زانێ و له پڕۆپاگه‌نده‌ی سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری گوتبووی ئه‌گه‌ر ده‌نگ بێنمه‌وه ئه‌و ڕێكه‌وتنه ده‌دڕێنم، به‌ڵام ئێستا داوای پێداچوونه‌وه به‌و ڕێكه‌وتنه‌دا ده‌كا.
دۆناڵد ترامپ له حاڵێكدا داوای پێداچوونه‌وه به‌و ڕێكه‌وتنه‌دا ده‌كا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری دایه. حه‌سه‌ن ڕۆحانی كه سه‌ركۆماری ئێستا ئێرانه ئه‌و ڕێكه‌وتنی ئیمزا كردوه و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه ڕێكه‌وتنی ناوكی گرینگ‌ترین بابه‌ت و كێشه‌ی نێوان به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری بێ.
پێشتر بڕیاری ترامپ، جێمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا كه له سه‌فه‌رێكدا له ریازی پێته‌ختی عه‌ره‌بستان بوو پێداگریی كرده‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران هۆكاری هه‌موو قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌یه و ده‌بێ به‌ره‌نگاری هه‌موو گێره‌شێوێنییه‌كانی ئه‌و ڕێژیمه بینه‌وه.