جێمز ماتیس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناەڕاستدا ڕۆڵێکی تێکدەرانه‌ی هه‌یه، بەڵام بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی یەمەن دەبێ دەسەڵاتەکانی ئه‌و وڵاته نەمێنێ لەکاتێکدا ئامریکا ده‌یهه‌وێ پشتیوانی زیاتری هاوپەیمانییە عەرەبییەکە بکا کە عه‌ره‌بستان سەرکردایەتی دەکا و لە یەمەن شەڕ دەکەن.
له ماوه‌ی ٣ شه‌ری نێوخۆی یەمەن به دەیان هەزار کەس کوژراون و هه‌روه‌ها زیاتر لە سێ میلیۆن کەسی دیکه‌ش بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.
ماتیس لە ڕیازی پێته‌ختی عه‌ره‌بستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی سعودیەدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت ” لە هەر شوێنێک کە سەیر دەکەی ئەگەر کێشەیه‌ک هه‌بێ ده‌ستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تێدایه.”
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ، دەبێ دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا نەهێڵین و گروپێکی چەکداریی هاوشێوەی حیزبوڵای لوبنانی دابمەزرێنین که به‌ره‌نگاریی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و وڵاته بێته‌وه.
ماتیس له کۆتاییدا گوتی، ئامانجەی سه‌ره‌کیی ئێمه ئه‌وه‌یه که له ڕێگه‌ی گفتوگۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی سیاسی نێوخۆی یەمەن بکه‌ین.”