کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیارێـک دا تا له‌وه به‌ده‌وا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ کۆمهکو یارمه‌تی نیزامیی بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه. بنێردرێ.
له پـرۆژه بڕیاره‌که‌دا هاتووه ماک نۆرنبێری، ئه‌ندامی کۆنگره‌و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆنگره پـشتیوانی له داواکه‌ی باراک ئۆباما بۆ دابینکردنی ٧١٥ ملیۆن دۆلار بۆ پـێشـکه‌شکردنی کۆمهکو یارمه‌تی بۆ عێراق له‌م شه‌ڕه‌ی دژی داعشدا ده‌کات.
ماک نۆرنبێری ده‌ڵێ پـێویسته سه‌دی ٢٥ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕاسته‌وخۆ بۆ هێزه‌کانی پـێشـمهرگهو هێزه سووننه‌کان ته‌رخان بکرێ و سه‌دی ٧٥ ی ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ڕاده‌گیرێ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ر دوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێن حکومه‌تی عێراق مه‌رجه‌کانی بۆ ئاشته‌وایی سیاسی له وڵاته‌که‌دا جێبه‌جێ کردووه. ناوبراو ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێڕاق نه‌یانتوانی ئه‌وه بکه‌ن، ئه‌وا با سه‌دی ٦٠ ئه‌و بودجه‌یه ڕاسته‌وخۆ بۆ کورد‌و سووننه‌کان ته‌رخان بکرێ.
شایانی باسه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سووریه‌شدا پـێشنیارکراوه ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ به‌رده‌وامیی مهشقو ڕاهێنانی هێزه میانڕه‌وه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سووریه و هه‌روه‌ها دابینکردنی که‌لوپه‌ل بۆ ئه‌و لایه‌نانه ته‌رخان بکرێ.