رۆژی سێ شەممە،١٨ی مانگی ئاوریل بەڕێز مستەفا شەڵماشی بەرپرسی پێوەندییە دەرەکیەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و شەڕافەت ئیبڕاهیمی بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمیتەی فینلەندی حیزب بە هاوڕێیەتی مامۆستا عەزیز شێخانی زنجیرە دیدارێکی دیپلۆماسیان لە وەڵاتی فینلاند بەڕێوەبرد. لەو دیدار و دیتنانەدا پرسی کورد، ئێران، کۆڵبەران، بەندەیە سیاسییەکان، مافی مرۆڤ لە ئێران، ئەرکی هێز و رێکخراوە رۆژئاواییەکان و دەوڵەتەکانیان تیشکیان خرایە سەر، وڤدی حدک لەو دیدارانەیدا لە گەڵ ئەندام پارلەمانی سەوز، یەکێتی چەپەکان، پارتی سوئیدی زمانەکان و هەروەها بەشی کەنداوی فارس و یەکەی مافی مرۆڤ لە وەزارتی دەرەوەی فینلەند کۆبوونەوە.
دیداری یەکەم :
کاتژمێری ١٠ی بەیانی لە شوێنی دیدارەکانی پارلەمان لە گەڵ پێککا هاویستۆ، ئەندامی پارلەمانی سەوزەکانی فینلەند، قسەکەری ناوەندی ئاشتی ئورووپا و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی فینلەند بۆ پرسی ئاشتی کۆبوونەوە، شایانی باسە کە یاریدەدەری ناوبراو خاتوو ئاڵڤینا ئاڵامێتسە لەو دیدارەدا ئامادە بوو ، لە سەرەتای دیدارەکەدا بەڕێز مستەفا شڵماشی ئەندامی دەفتەی سیاسیی حیزب باسێکی لە سەر بارودۆخی کوردەکان و هەروەها ئێران پێشکێش کرد، لە درێژەی باسەکەدا پێککا هاویستۆ لە پێوەندی لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئێران، پرسی کورد لە ئێران و پارچەکانی دیکەی کوردستان و جۆری پێوەندی کوردان لە گەڵ یەکتر پرسیاری ئاراستەی وەڤدی حیزب کرد، لەو کۆبوونەوەانەدا داوا لە هاویستۆ و بەرپرسانی وڵاتی فینلاند کرا، کە پرسی کۆڵبەران، سیاسەتی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە کورد و مافی مرۆڤ لە بیر نەکەن، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزب و ئەندامانی ئەو دەستەیە لە سەر ئەرک و چۆنیەتی بەرگرتن لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ژێر سێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دوان و ئاماژەیان بەوە کرد، کە سیاسەتی رۆژئاوا بەرامبەر بە ئێران پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە، لەو دیدارەدا داوا لە بەڕێز پێککا هاویستۆ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی فینلەند بۆ ئاشتی کرا، کە لە پێناوی پرسی کورد و دواڕۆژی ئاشتی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەرکی مرۆڤانەی زیاتر لە ئەستۆ بگرن و رێگا نەدەن مافی دەیان ملوێن کورد بە ئاسانی پێشێل بکرێ، ناوبرا ئاماژەی بە نەخش و رۆڵی سپای پاسداڕان لە رەوتی بڕیارە سیاسیی و ئابورییەکانی وڵات کرد و باسی لەوە کرد، کە لە ماوەی رابردوودا دوو جار سەردانی ئێرانی کردوە و لە تاران و قۆم لە گەڵ سەرۆکی زەردەشتییەکان و هەروەها مەندیل لە سەرەکان کۆبوونەوەی هەبوە، بێجگە لەوە لە فیستیڤاڵی فیلمدا بەشدار کردوە و هەستی بەوە کردوە، کە ساڵ بە ساڵ لاوان و ناڕازییەکان بە شێوازی خۆیان ئاستی رەخنەگرتنیان لە رێژیم دەربڕیوە، لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لە سیاسەتی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران و نەخشی بەرپرسانی ئەو رێژیمە لە تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حیزبی دێموکڕات و هەروەها ئەندامانی ئەو حیزبە لە باشووری کوردستان و تورکیە کرا و چوونەسەری رێژەی قوربانیەکانی سەرسنوور و کۆڵبەران زیاتر شیکرایەوە.
دیداری دووهەم :
کاتژمێری ١١ی بەیانی رۆژی سێ شەممە ١٨ی مانگ بەڕێزان مستەفا شەڵماشی بەرپرسی پێوەندییە دەرەکیەکانی حیزب و ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی حیزب لە دەرەوەی وەڵات هاورێ لە گەڵ شەڕافەت ئیبڕاهیمی بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمیتەی فینلەندی حیزب وێڕای رێزدار عەزیز شێخانی لە شوێنی دیدارەکانی پارلەمان لە گەڵ خاتوو لیی ئاندێرسۆن سەرۆکی حیزبی یەکێتی چەپەکان و ئەندامی پارلەمان و هەروەها یاریدەرەکەی خاتوو کێڵهو یۆهاننا کۆبوونەوە، سەرەتای دیدارەکە بە وتەیەکی کاک مستەفا دەستی پێکرد، ناوبراو لەو باسەدا ئاماژەی بە سروشتی زاڵمانەی سیاسەتی دەوڵەتە سەردەستەکانی کوردستان و پێشێلکرانی مافی مرۆڤی کورد لە کوردستاندا کرد، لە درێژەدا بەڕێز شڵماشی سیاسەتی تارانی بەرامبەر بە نێوخۆ و دەرەوە شیکردەوە و تیشکی خستەسەر سیاسەتی فێڵبازانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناردنەدەری قەیران و ئاژاوە بۆ دەرەوەی سنوورەکان و پووشبەسەر کردنی پرسی گەلانی ئێران و بە تایبەت کوردەکان، ئەندامانی ئەو وەفدە لەو دیدارەدا بە گشتی لە سەر دۆخی نالەباری کوردان بە گشتی و بە تایبەتی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوان و داوایان لە حیزبی چەپ و هەروەها بەرپرسانی فینلەند کرد، کە بۆ ناساندنی پرسی کورد زیاتر یارمەتیدەر بن، خاتوو لیی ئاندێرسۆن بە تێر و تەسەلی باسی لە سیاسەت و رێبازی پارتەکەیان لە مەڕ مافی مرۆڤ کرد و رایگەیاند، کە بۆ ئەوان مافی مرۆڤ و رێزگرتن لە ئینسانەکان بە سەر ئابوریی و بازرگانیدا زاڵە و ئەوان خوازیارن کە سیاسەتی فینلەند لەو بارەوە سیاسەتێکی مرۆڤانە بگرێتەبەر، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، کە لە ماوەی رابردوودا پشتیوانی لە پەناخوازە کوردە رۆژهەڵاتیەکان کردوە و بۆ پشتگیری کردن لە کەیسی کوردان وێڕای هاوڕێکانی لە وڵاتانی سکاندیناڤی سەردانی باکوری کوردستانی کردوە و خوازیاری ئازادکردنی سەرکردە گیراوە کوردەکانی کردوە، لەو دیدارەدا داوا لە خاتوو لیی کرا، کە یارمەتیدەر بن و هەوڵبدەن بە سازکردنی سیمینار و هەروەها سەردانی مەیدانی لە باشووری کوردستان و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی حیزب زیاتر ئاشنای پرسی کوردانی رۆژهەڵات بن، ناوبراو لەو پێوەندییەدا رایگەیاند، کە ئامادەن بۆ گرتنی سیمینار لەو پێوەندییەدا و هەروەها تێدەکۆشن لە بەرنامەی داهاتووی کارەکانیاندا دیدار و سەفەر لە بنکەی حدک تاوتوێ بکەن .
دیداری سێهەم :
هاوڕێ مستەفا شەڵماشی و خاتوو شەڕافەت ئیبڕاهیمی بە هاوڕیەتی لە گەڵ مامۆستا عەزیز شێخانی لە لە کاتژمێر ١٢ی نێوەڕۆ لە گەڵ ئەندام پارلەمانی پارتی سوئێدی زمانەکانی فینلەند ئاندێرز ئادلێرکرێوتز کۆبوونەوە، لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی دژواری کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکانی ئێران، دۆخی دژواری بەندیە سیاسییەکان، کۆڵبەرە ژیان سەختەکان و هەروەها ئاسایش و ئەمنییەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرا، بەرپرسی پێوەندییە دەرەکیەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات و ئەندامانی دیکەی وەڤدەکە لەو دیدارەدا باسیان لە دروستکردنی پێوەندی لە گەڵ پارتی سوئێدی زمانەکان کرد و پێشنیاریان بەو پارتە کرد، کە وێڕای پارتەکانی دیکەی پارلەمان سەرنجی زیاتر و زۆرتر بخەنە سەر پرسی کورد لە رۆهەڵاتی کوردستان و سیاسەتی سەرکوتکەرانەی رێژیمی تاران دژ بە هەموو گەلانی ئێران و کوردەکان بە تایبەتی، ئەندام پارلەمانی پارتی ناوبراو لە سەر چۆنیەتی کار و تێکۆشانی پارتە کوردییەکان و حیزبی دێموکڕات لە نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵە پرسیارێکی کرد، لەو دیدارەدا دۆخی سەخت و دژواری خەڵکی ئێران تیشکی خرایە سەر، کە مافەکانیان لە ژێر سیاسەت ناسراو بە دیالۆگی رۆژئاوا و ئێران لە سەر بەرنامەی ناوکی و هەروەها دەستێوەردانی ئێران لە بارودۆخی وڵاتانی جیران و دەورەبەر پووشبەسەر کراوە، هاوڕێ شڵماشی لە کۆتایی دیدارەکەدا پێداگری کرد کە پرسی مافی مرۆڤ بابەتی جیهانییە و باشتربوونی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە شێوەیەکی ئەرێنی لە سەر رۆژئاوا کاریگەری دەبێ، لەو نێوەدا ئاماژەکرا کە ئێران ناخوازی تیشک بخرێتە سەر بارودۆخی نێوخۆ و کێشە و گرفتەکان بۆیە جێگای خۆیەتی کە هێزە دێموکڕاتەکان لەو گۆڕەپانەدا یارمەتیدەری گەلانی ئێران و بە تایبەت حیزبی دێموکڕات و گەلی کورد بن، ئەوان لەو گۆڕەپانەدا بە تەنیا ماوەنەوە و ئەرکی قورسیان کەوتۆتە سەر شان، کە پێویستی بە هاوکاری هێز و لایەنە مرۆڤدۆستەکانە.
دیداری چوارەم :
دوادیداری وەڤدی حدک دیتنی خاتوو مییا لاهتی بەرپرسی تیمی کەنداوی فارس لە وەزارەتەی دەرەوەی فینلەند و هەروەها کاتیا کۆسکێڵا کارمەندی وەزارەتی دەرەوە، لە یەکەی تایبەت بە مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بوو، لەو دیدارەدا سەرەتا باسێکی گشتی لە کوردستان و کوردەکان، ئێران و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرا، هەر وەها پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ئێران و سیاسەتی تیرۆر و سەرکوتی کۆماری ئیسلامی تیشکی خرایە سەر، بەرپرسی تیمی کەنداوی فارس و کارمەندی یەکەی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە سەر بارودۆخی ئێران و هەروەها سەردانی باڵوێزی فینلەند لە تاران لە کوردستان بۆ وەڤدی حیزب دوان، لەو دیدارەدا بەڕێزان شڵماشی و شێخانی ئاماژەیان بەوە کرد کە ئێران بە شارەزایی تێکۆشاوە کە گەڕیدە و لێکۆڵەرەوە و کارناسان رێیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەکەوێ و ئاگاداری بارودۆخی راستەقینەی ئەو ناوچەیە نەبن، خاتوو مییا لاهتی ئامژەی بەوە کرد، کە فینلەند و وڵاتانی ئورووپایی لە دوای رێککەوتننامەی تایبەت بە بەرنامەی ناوکی بە جۆرێک لە گەڵ ئێران پێوەندییەکانیان گەرم و گۆڕتر کردوە، بەڵام لە پرسی مافی مرۆڤ لە نێوخۆی ئێران خافڵ نەبوون، بێجگە لەوە باڵوێزی فینلەند لە تاران تەنیا چاوەدێری سیاسەتی دەرەوەی ئێران ناکا بەڵکو تێدەکۆشی لە نیزیکەوە ناوچەکانی دەرەوەی تاران ببینی و وەزعی نێوخۆ هەڵسەنگێنێ، کاک مستەفا شەڵماشی و وەڤدەی هاوڕێی هەر وەها لە سەر سیاسەتی توندوتیژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ رەخنەگرا و مافخوازان و تەنانەت کاسبکارانی سەرسنوور دوان. لەو نێوەدا بە کارمەندی یەکەی مافی مرۆڤ پشنیار کرا کە بۆ ئاشنابوون لە دۆخی دژواری کاسبکاران و کۆڵبەرانی سەرسنوور گونجاوە خۆیان وەڤد بنێرن و لە نیزکەوە ئاگاداری ئەو جینایەتانە بن کە چەکدار و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە خەڵکی ئاسایی کوردستان ئەنجامی دەدەن، هەڵبژاردنی سەرکۆماریی لە ئێران باسێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو کە بە تێروتەسلی قسەی لە سەر کرا، لەو پێوەندییەدا وەڤدی حیزبی دێموکڕات بە هاوڕێیەتی عەزیز شێخانی بۆ بەرپرسان و کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی فینلەند زیاتر دوان و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئاڵوگۆڕی مۆرەکانی رێژیم لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری کاریگەری یەکلاکەرەوەی لە سەر سیاسەتی رێژیم جمهوری ئیسلامی نییە، لەو وڵاتەدا ناوەندی دیکەی بڕیاردەر هەن کە بە شێوازێکی زیرەکان لە نێوخۆ و دەرەوە بڕیارەکان ئاراستە دەکەن و دەسەڵاتەکانی سەرکۆماری بە تەواوەتی سنووردار دەکەن، خاتوو مییا لاهتی لەو نێوەدا هەڵسەنگاندنی بۆ خولی روحانی کرد کە بە بەراوەرد لە گەڵ خولەکانی پێش خۆی رێژەی لەداردان و کوشتنەکان زیاتر بوون و مافی مرۆڤ لە سەردەمی ناوبراودا خەراپتر بووە ، لە کۆتاییدا باس لەوە کرا کە تەنیا ئاڵوگۆڕ دەتوانێ ئەو دۆخە باشتر بکات ، بۆ سەرکەوتنی ئیرادەی خەڵک پێویستمان بە کردەوەیە و ئەو ئەرکە تەنیا بە قسە و وشە راناپەڕێ، بەڕێز مستەفا شەڵماشی لە کۆتاییدا داوای لە بەرپرسانی وەزارەتی دەروەی فینلەند لە بەشی کەندای فارس و مافی مرۆڤ کرد کە سەرنجی زیاتر و قوڵتر بخەنە سەر ئێران و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کوردەکان لەبیر نەکەن ناوبراو گوتی کوردەکان وەک فاکتەری ئاشتی دەتوانن لە ناوچەدا رۆڵی بەرچاو بگێڕن و زیاتر لە نەتەوەکانی دیکە ئامادەی هاوکاری لە گەڵ رۆژئاوان.
و هەروەها لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی