ئیره‌ج مه‌سجێدی، ڕاوێژكاری باڵای قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سپای قودسی به‌ڕه‌سمی كاره‌كانی خۆی وه‌ك باڵوێزی نوێی ئێران له عێراق ده‌ست پێكرد.
سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو ئیره‌ج مه‌سجێدی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن نه‌سیر عه‌زاوی، سه‌رۆكی ئیداره‌ی ته‌شریفات له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و محه‌ممه‌د عومه‌ر، سه‌رۆكی ئیداره‌ی وڵاتانی دراوسێ له عێراق پێشوازی لێكرا.
پێشتر هه‌واڵده‌رییه‌كانی نزیك به سپای پاسداران و ئیتلاعات ڕایانگه‌یاندبوو كه ئیره‌ج مه‌سجێدی وه‌ك باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق ده‌نێردرێ. به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ره‌تا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ته‌ئید نه‌كرد و پاش ململانێكی زۆر مانگی ڕه‌شه‌ممه ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌رگرتنی ناوبراو ته‌ئید كرد.
ئیره‌ج مه‌سجێدی له فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له ساڵه‌كانی 60 بووه. ناوبراو له‌و ساڵانه‌دا به‌رپرسی ستادی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان، یه‌كه‌مین قه‌رارگای سپای پاسداران له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان بووه.
قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان ناوه‌ندی سپای قودس له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و پشكی گه‌وره‌ی له پۆشته‌كردنی سپای به‌در هه‌بووه.
شایانی باسه كه پێش مه‌سجێدی، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر، له فه‌رمانه‌كانی پێشووی قه‌رارگای سازه‌نده‌گی خاتمولئه‌نبیا، باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌غدا بووه.