شه‌وی سێشه‌ممه میرزا عه‌بدولقادر سه‌لیمی، كه‌سایه‌تیی ناسراوی شاری بانه له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی هه‌واڵی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌روی سێشه‌ممه، ٢٩ی خاكه‌لێوه میرزا عه‌بدولقادر سه‌لیمی، كه‌سایه‌تیی ناسراوی شاری بانه كه هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوییه‌وه هۆگر به سیاسه‌ت بوو ڕووی له حیزبی دێموكراتی كوردستان كرد. ناوبراو له ده‌یه‌ی ٣٠ وه‌ك ئه‌ندامی چالاكی ریزه‌كانی حیزبی دێموكرات تێكۆشانی به‌رچاوی هه‌بوو.
خوالێخۆشبوو ساڵی ١٣٣٨كه ته‌شكیلاتی حیزب كه‌وته‌به‌ر په‌لاماری ڕێژیم، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له كادر و ئه‌ندامانی دیكه‌ی حیزب كه‌وته زیندانه‌كانی ڕێژیم و پاش ده‌ربازبوونی به ده‌ربه‌ده‌ری ژیا.
ئه‌خلاق و ڕه‌فتاری كه‌سۆكی له‌لایه‌ن و پێوه‌ندیی حیزبییه‌كه‌شی له‌لایه‌كی دیكه، میرزا عه‌بدولقادر سه‌لیمیان كردبوه كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناو و جێی باوه‌ڕی خه‌ڵكی بانه كه بۆ هه‌موو بۆنه و كێشه‌یه‌ك وه‌ك كه‌یخودا به‌شداری ده‌كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی میرزاعه‌بدولقادر سه‌لیمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له خزم و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو و خه‌ڵكی بانه ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.