ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له نۆهه‌مین ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ئاماری ساڵی ٢٠١٦ی بڵاوكرده‌وه وپێداگریی كرده‌وه كه لانیكه‌م ٥٣٠كه‌س به ئاشكرش له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ئێعدام كراون كه له به‌ینه‌دا ٤٤ كه‌س به تۆمه‌تی ناڕوونی “شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا و موفسێدوفی ئه‌رز” ئێعدام كردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ٢٩ كه‌س له ئێعدامكراوه‌كان به تۆمه‌تی سیاسی و ئه‌منیه‌تی ئێعدام كراون كه هه‌موویان له كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان بوون. ٢٦ كه‌س له‌و٢٩ كه‌سه كورد بوون و به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری ڕێژیم ئێعدام كراون و ٣ كه‌سیش له عه‌ره‌به‌كان بوون.
له مانگی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٦،٢٥ به‌ندكراوی كورد به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی حیزبه كوردییه‌كان و هه‌روه‌ها دانیشمه‌ندێكی كورد به ناوی شارام ئه‌میری ئێعدام كران.
سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوانه‌دا به شێوه‌یه‌ك بووه كه دادگاكانی كۆماری ئیسلامی هه‌ندێك له‌و به‌ندكراوانه‌یان له ماوه‌ی 15 خوله‌كدا دادگایی كردوه و حوكمی ناعادڵانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون و ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان ئێعدام‌یان كردون.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه له مانگی ئۆتی هه‌مان ساڵ 3 عه‌ره‌بی خه‌ڵكی ئه‌هواز پاش دادگاییكردنێكی ناعادڵانه و نمایشی حوكمی ئێعدام‌یان بۆ بڕایه‌وه و به خێرایی حه‌كمه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به به‌ندكران و ئێعدامكردنی محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی له تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی كراوه كه له ڕۆژی ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٦ له‌دار دراوه و پاشان ته‌رمه‌كه‌شی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕیندرایه‌وه.