حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه ده‌ست له كاروباری هه‌ڵبژاردن وه‌رنه‌ده‌ن و كاریان به یارییه سیاسییه‌كان نه‌بێ.
ڕۆژی ڕابردوو حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ڕۆژی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا گوتی، هێزه چه‌كداره‌كان نابێ خۆیان تێكه‌ڵ یارییه سیاسییه‌كان بكه‌ن و ئه‌وه‌ی به ڕاسپارده و ئامۆژگارییه‌كان خومه‌ینی زانی و كاری ئه‌وانی به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك زانی.
هه‌روه‌ها ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی سپای پاسداران بێنێ گوتی جگه له‌وه‌ش هێزه چه‌كداره‌كان نابێ خۆیان تێكه‌ڵ به كێشه‌ی ئابووری بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاری سه‌ره‌كیی خۆیان دوور ده‌بنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌ش ڕادیۆ ده‌ڵێ، به نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری، هێزه‌كانی سپای پاسداران زیاتر له جاران ده‌ست له كاروباری هه‌ڵبژاردن وه‌رده‌ده‌ن.
عه‌بدولڕه‌زا داوه‌ری، ڕاوێژكاری پێشووی ئه‌حمه‌دی نژاد له نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵادا ڕووبه فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران گوتی، نه‌ته‌نیا ڕاوێژكاران و ڕاگه‌یه‌نه‌كانی سپای پاسداران، به‌ڵكوو ئیتلاعاتی سپا‌ش هه‌ر ئێستا ده‌ستی كردوه به پشتیوانیكردن له‌لایه‌نێكی تایبه‌ت و به ڕاشكاوی ده‌ست له‌كاروباری هه‌ڵبژاردن وه‌رده‌دا.
پێشتریش عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتبووی، به‌ره‌نگاریی هه‌ر چه‌شنه دجهستێوهردان و گۆڕینی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بینه‌وه. ناوبراو دانی به‌وه‌دانا كه بۆ یه‌كه‌م جار پێشی به نه‌گۆڕینی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی پێشووی سه‌ركۆماری حه‌سه‌ن ڕۆحانی گرتووه.