سكرتێری شورای نیگابان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند كه كه‌مینه ئایینییه‌كان كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی شوراكانی شار و دێ ناونووسی كردوه شیاوییان پێنه‌درێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، هاوكات له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی پێدانی شیاوی به به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی شوراكانی شار و دێهاته‌كانی سه‌راسه‌ری ئێران له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ته‌كانی چاودێری كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیسه‌وه پێكهاتووه، ڕاگه‌یه‌ندراوی جه‌ننه‌تی له‌باره‌ی به شیاویپێدان به كه‌مینه ئایینییه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران جگه له ئایینی ئیسلام، دینه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك مه‌سیحی و یه‌هوودی و زه‌رته‌شتی به ڕه‌سمییه‌ت ده‌ناسێ و به پێ تێبینیی ماده‌ی 26ی قانوونی هه‌ڵبژاردنی شوراكان ده‌توانن خۆیان بۆ شورای شار و ئاواییه‌كان بپاڵێون، به‌ڵام جه‌ننه‌تی، سكرتێری گشتیی شورای نیگابان به‌پێی قسه‌كانی خومه‌ینی ڕێبه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامی كه گوتبووی، به‌كارهێنانی ئه‌و ماده‌یه له‌و شارانه‌ی كه موسڵمان و پێڕوه‌ی مه‌زهه‌بی ڕه‌سمیی ئێرانن، پێچه‌وانه‌ی شه‌رعه و ناتوانن خۆیان بپاڵێون و ده‌بێ ڕه‌دی سه‌لاحییه‌ت بكرێنه‌وه.