سه‌رۆكی میلیشیا چه‌كداره‌كانی به‌حره‌ین گوتی، ئێمه به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانی ماڵی ده‌كرێین.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی ڕابردوو، مورته‌زا ئهلسهنادی، سه‌رۆكی گرووپی میلیشیاكانی تیپی ئه‌شته‌ری به‌حره‌ین كه به‌رده‌وام خه‌ریكی دانانه‌وه‌ی بۆمب و هێرشكردنه‌سه‌ر پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ن ڕایگه‌یاند كه ئێمه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانی ماڵیمان لێده‌كرێ و ته‌نانه‌ت ڕاهێنانی نیزامیش له ئێران ده‌كه‌ین.
میلیشیاكانی حیزبۆڵای عێراقیش له بواری ڕاهێنانی نیزامی هاوكاریی ئه‌و گرووپه ده‌كه‌ن. دادستان به‌حره‌ین له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی، میلیشیاكان چه‌كوچۆڵ و ته‌قینه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌موو ڕاهێنانه نیزامییه‌كان له دوو وڵاتی ئێران و عێراق وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا مانگی ڕابردوو ناوی مورته‌زا ئهلسهنادیی وه‌ك تیرۆریستێكی جیهانی ئاشكرا كرد.