له ڕێوڕهسمێکدا بەبەشداری کۆمەڵیک لە شاعیران، نووسهران و هۆگرانی ئەدەبی کوردی، پەردە لە سەر ٧ کتێبی یەکێک لە شاعێرەکانی شاری مەهاباد هەڵدرایەوە.
ڕۆژی دووشەممەی ئهو حهوتوویه، ٧ بەرهەمی شاعیر و نووسەری خەڵکی شاری مەهاباد عەبدوڵڕەحیم ئاسیابان ناسراو بە”غەریبان” به ناوهکانی خولخوله و ماخۆلان، افسانه هولیارشای کورد، راز و نیازی کوردی، دیوان غریبان، هۆپ، کورته باسێکی بلیمهتی جیهانی، دەروازەی شاری نووسین کەوتە بازاڕهوه.
لەو ڕێوەرەسمەدا، ژمارەیەک لە نووسەران و ئەدیبانی شاری مەهاباد وەک”کەریم سۆفی مەولوودی”ناسراو بە”تینوی مەهابادی” شاعێر و نووسەری ئەو شارە و هەروەها لێکۆڵەڕ و مێژوو ناسی کورد مەحموود پێدارم سەبارەت بە بەرهەمەکانی ئەو شاعێر و نووسەرە کوردە چەند وتەیەکیان پێشکەش بە بەشدارانی ئەو ڕێوەرەسمە کرد.
لە بهشێکی ئهو ڕێوەڕسمەدا، عەبدوڵڕەحیم ئاسیابان بە خوێندنەوی دوو کۆپلە شێعری خۆی، لەگەڵ ژەنینی ئامێری ویۆڵۆن بە هاوکاری خالید نادرپوور پێشکەش بەبەشداران کرد.
شایانی باسه ئەو شاعیرە کوردە هەتا ئێستا ١٠ بەرهەمی بڵاو کردۆتهوه و ١٢ بەرهەمی دیکەی ئەو نووسەرە کوردە ئامادەی چاپ و بڵاکردنەوەیە.