به‌هۆی تەقینەوەی مینی به‌جێماوی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچه‌ی سەردەشت برینداربوو.
رۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد دانیشتووی گوندی”مەزرا” ی شاری سەردەشت بە ناوی”حەسەن مام رەسووڵی” بە هۆی کارەساتی تەقینەوەی مین بریندار بوو و به‌خێرایی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نه‌خۆشخانه سه‌رده‌شت گواستراوه‌ته‌وه.
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت شاری سەردەشت کە بە هۆی هاوسنووری بوونی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق زۆرترین مینی تێدا چێنراوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، تێچووی دروست کردنی هەر مینێک ٣ دۆلار خەمڵێنراوە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە بۆ کۆکردنەوە و پوچەڵکردنەوەی هەر مینێک، نزیکەی ٣٠٠ هەتا ١٠٠٠ دۆلار تێچووی دەبێ و ئامارەکانیش باس لەوە دەکەن زۆرترین بەرکەوتووەکانی مین جووتیار و ئاژەڵداره‌کان بوون.
شایانی باسه که کۆماری ئیسلامی به تایبه‌ت سپای پاسداران له ترسی دزه‌کردن و هاتنه‌وه هێزی پێشمه‌رگه زۆربه‌ی ناوچه سنوورییه‌کانیان به مین ته‌نیوه که خه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانیی ئه کرده‌وه دزێوانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا، ٥٢ هاووڵاتی کورد بە هۆی مینی چێندراوی ئه ڕێژیمه کوژراو یان بریندار بوون کە ٩ منداڵیش له‌گه‌ڵ قوربانیه‌کان بوون.