رۆژی سێ شه‌ممه ٢٩ی خاکه‌لێوه‌ی ٩٦ (١٨ی ئاوریلی ٢٠١٧ ) ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی زانا سه‌زه‌ن نوێنه‌ری هاک-پار ( پارتی ماف و ئازادیه‌کان ) ی له هه‌رێمی کوردستان کرد و دوو لایه‌ن له سه‌ر پێویستیی پێوه‌ندی و تێکه‌ڵاوی نێوانیان و هه‌ر وه‌ها پێوه‌ندی نێوانی رۆژهه‌ڵات و باکوری کوردستان یان له راستای به‌رژه‌وه‌ندی دوو پارچه‌ی کوردستان ، به هه‌ژمار هێنا.
دواتر دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و هاک- پار سه‌باره‌ت به پرسی کورد به گشتیی وجێگهوپێگهی هه‌رێمی کوردستان له ئاستی ناوچه و جیهان و چه‌ندوچۆنی موراعات و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی باشور له لایه‌ن سه‌رجه‌م حیزبه‌کوردییه‌کانی چوار پارچه، قسه‌وباس کرا . ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کان له سه‌ر پرش و بڵاوی و نه‌بوونی کۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی حیزبه کوردیه‌کانی هه‌ر کام له پارچه‌کان و ئه‌و جار سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی چوار پارچه کورستان بوو.
له کۆتایی دا له سه‌ر دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی له‌م شێوه‌یه‌ی نێوان حیزبه‌کان و چۆنیه‌تیی به‌هێزترکردنی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌وان له داهاتوو دا، پێداگری کرایه‌وه.