١١ به‌ندكراوی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاره كه‌ره‌ج ١١ كه‌سیان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی ئه‌و زیندانه گواسته‌وه كه له‌و ڕاپۆرته‌دا ته‌نیا ناوی ٣ كه‌س به ناوه‌كانی فه‌رزاد قه‌هره‌مانی، مێهدی به‌هلوولی و وه‌حید سیلابی ئاشكرا كراوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه چوارشه‌ممه‌ی ئه‌و حه‌وتوویه حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوانه جێبه‌جێ بكرێ.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌بواری جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی پاش كۆماری چین دووهه‌مین وڵاته له ئاستی جیهاندا.