شۆفیر باسه‌كانی نێوشاری كرماشان بە هۆی بەدحیسابیی شارەداری ئەوشارە ،لە سەرشەقام مانیان گرت.
به‌رپرسی پێوه‌ندی گشتیی باسه نێوشارییه‌كانی پارێزگای كرماشان به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند كه تا ئێستا به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی كۆمه‌ڵێك له شۆفیره‌كان و یه‌كه‌كانی باسه‌كانی نێوشار بارودۆخه‌كه باش نییه و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی له گواستنه‌وه مسافیره‌كاندا دروست بووه.
فه‌رهاد ڕه‌شیدی وێڕای ئاماژه‌ی به‌وه‌ی كه‌٣٠- بۆ ٤٠ شۆفیری باسه‌كانی نێوشاری كرماشان به‌هۆی كۆمه‌ڵێك گیروگرفت مانیان گرتووه گوتی، ئه‌و شۆفیرانه به هۆی ناله‌باریی پێدانی یارانه، مەودا درێژ و پر تێچووه‌كان و هه‌روه‌ها ته‌عمیركردنی ئه‌و باسه كۆنانه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
مانگرتنی ئه‌و شۆفیرانه، فه‌زلوڵا ڕه‌نجه‌ر، پارێزگای كرماشانیشی هێنایه ده‌نگ و ئه‌ویش له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی ئه‌و شۆفیرانه له ڕێگه‌ی شاره‌دارییه‌وه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان پێك هێناوه كه ئه‌و گیروگرفته به‌خێرایی چاره‌سه‌ر ناكرێ و پێویستیی به زه‌مه‌ن هه‌یه.