په‌روه‌نده‌ی به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد به ڕه‌وتی عادڵانه‌ی دادگایكردنی قه‌زایی خۆیدا تێنه‌په‌ڕیوه و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، حه‌یده‌ر قوربانی، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری كامیاران له هه‌ڵبژاردنی پارێزه‌ر بێبه‌ش بووه و دوو ناوه‌ندی ئه‌منیه‌تی داوای حوكمی قورسیان بۆ ناوبراو كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو رشایگه‌یاند كه ڕه‌وتی دادگاییكردنی قوربانی و بڕینه‌وه‌ی سزاكه‌ی ته‌نیا به‌پێی دانپێدانانه‌كانی بووه. وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، په‌روه‌نده‌كه‌یان لێ‌گه‌وره كردۆته‌وه و داوایان له كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی كردوه كه قورسترین حوكمی بۆ ببڕنه‌وه.
ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی حوسێن ڕوحانی و حه‌سه‌ن قوربانی خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی كامیاران به تۆمه‌تی كوشتنی چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی سپای پاسداران له ئاوایی ته‌ختی زه‌نگی له به‌شی ناوه‌ندیی كامیاران ده‌سبه‌سه‌ركراون.
پێشتر ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران، موسته‌نه‌دێك له ژێر ناوی “شۆفیری مه‌رگ” كه واده‌نوێنێ كه دانپێدانانه‌كانی حه‌یده‌ر قوربانی بێ. له‌و فیلمه ٢٠ خوله‌كییه‌دا، ده‌زگای قه‌زایی ــ ئه‌منیه‌تی، ناوبراویان به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوشتنی ئه‌ندامانی سپای پاسداران تاوانبار كردوه، كه ناوبراو ئه‌و شتانه به بێ بنه‌ما ده‌زانێ و ده‌ڵێ له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا ئه‌و قسانه‌یان پێكردوم.