به‌هۆی لافاو، زۆربه‌ی ژێرخانه‌كانی شاری كرماشان فه‌وتان. بارودۆخی ئه‌و شاره زۆر قه‌یراناوییه.
جه‌بار گه‌وهه‌ری، نوێنه‌ری شاری كرماشان له شورای بالای پارێزگاكان به ههواڵدیریی ئیسنای ڕاگه‌یاند كه سێڵاو هه‌موو شاری كرماشانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه و له هێندێك له شه‌قامه‌كان ئاو هه‌تا نیو میتر بووه و بارودۆخی ئه‌و شاره هیچ باش نییه و پێویستی به پێڕاگه‌یشتنی خێرا هه‌یه.
به‌قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و پارێزگایه، زۆربه‌ی خانووه كۆنه‌كان به‌هۆی ئه‌و سێڵاوه‌وه قهڵهشیون و جاده و شه‌قامه‌كان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
جه‌بار گه‌وهه‌ری داوای له كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی كردوه كه ڕێژه‌ی خه‌ساره‌ته‌كانی به‌راورد بكه‌ن و له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌رییان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری كرماشان له شوورای باڵای پارێزگاكان گوتی، ده‌بێ ژێرخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌بێ به‌خێرایی نۆژه‌ن بكرێنه‌وه. ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسانه ده‌كا كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ 4 ڕۆژ له هه‌ڵسانی لافاو تێپه‌ڕیوه، كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری باڵای ئێران سه‌ردانی هیچ كام له شوێنه لافاو لێدراوهكانیان نه‌كردوه و چ بگا به دابینكردنی بوودجه و خاوێن و نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی شار و جاده‌كان!