بە كوژرانی دوو لاوی دیكە لە جەكیگورو سەراوان ژماتهی ئه‌و که‌سانه‌ی به ته‌قه‌ی هێزه ئینتیزامییه‌کانی ڕێژیم له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا کوژراون‌و برینداربوون گه‌یشته 6 که‌س.
بەپێی ڕاپۆرتی كەمپەینی چالاكانی بلووچ، سەلیم بلووچ كوڕی پیر محەممەد خەڵكی ئاوایی دەرەگەسی دەشتیاری هەڵكەوتوو لە باشووری پارێزگای سیستان‌و بلووچستان شەوی دووشەممە 7ی بانەمەڕ بە تەقەی ڕاستەوخۆی مەئمورانی ئەمنیەتی كوژرا.
عەلی برای سەلیم لەمبارەیەوە ده‌ڵێ هێزه‌کانی رێژیم سه‌ره‌ڕۆیانه‌و که‌وکوژی تەقەیان لە براكەم كردوه‌و دوو گوللەی وهسەر و نێوقەدی كەوتوهو له‌جێدا کوژراوه. هێزه‌کانی ڕێژیم ده‌ڵێن ناوبراویان به‌تاوانی پێبوونی باری گازۆڵ داوه‌ته به‌ر ده‌سرێژ، ئه‌وه له حاڵێکدایه که براکه‌ی ده‌ڵێ به شایه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌رمه‌که‌یان ههلگرتۆتهوه ئه‌و هیچ بارێکی پی نه‌بوه؛ ئه‌گرچی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باریشی پێبوا کوشتنی خه‌ڵک ناقانوونییه.
هەر به‌پێی ڕاپۆرتەكان شەبیر بلووچ زێهی تەمەن ٢٢ ساڵە كوڕی بەشیر خەڵكی “بەم پۆشت” و دانیشتووی سەراوانیش لە هەلومەرجێكی هاوشێوه‌دا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌کانی سپای پاسداران كوژراوە.
کوژرانی ئه‌و دوو که‌سه له حاڵیک دایه که لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا له ڕۆژ یەكشەممە ٦ی بانەمەڕیش پاسگای “نگور” تەقەی لە كۆمەڵێک ماشێنی هەڵگری گازۆڵ كردبوو که له‌و رووداوه‌شدا دوو كەس بە ناوەكانی وەلی محەممەد بلووچ كوڕی خوداداد خەڵكی ئاوایی ریمدان و دینار سنگانی كوڕی خان محەممەد خەڵكی ئاوایی سنگان كوژران‌و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.
شایانی باسە ده‌سرێژی هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم له کاسبکاران‌و خه‌ڵکی ناوچه سنوورییه‌کان به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاڵای قاچاغ له حاڵێک دایه که هه‌ر به‌پێی ئاماری ڕه‌سمیی کاربه‌ده‌ستان له‌ساڵدا بایی زیاتر له ٨٠ میلیارد دۆلار کاڵا له‌لایه‌ن ناونده حکومهتیو نیزامییه‌کانه‌وه له سنووره ڕه‌سمییه‌کانی وه‌ک فڕۆکه‌خانه‌و بهندهرو بازاڕچه سنورییه‌کانه‌وه به قاچاغ هاورده‌ی نێوخۆی وڵات ده‌کرێ.