رەسووڵ خزری نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری پیرانشار له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای مه‌جلیس ڕایگه‌یاند كه بێكاری بۆته گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئێران.
خزری نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری پیرانشار ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای مه‌جلیس دانی به‌وه‌دانا كه له ئاستی ئێران١٢ میلیۆن لاو كه ته‌مه‌نیان له كاتی پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌شدان، ٣ میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س بێكارن و هیچ كارێكیان نییه و هه‌روه‌ها زیاتر له ٧ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سی بێكار و نیوه‌كار له ئاستی ئێران‌دا هه‌یه.
سه‌دی ٤٢ی لاوانی خوێنده‌ورای زانكۆ بێكارن. خوێنده‌وارانی زانكۆ ٣به‌رابه‌ری نه‌خوێنده‌واره‌كان بێكارن.
ناوبراو ده‌ڵێ، له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌موو شتێك له كۆبوونه‌وه‌كاندا ڕه‌نگده‌داته‌وه و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌مێنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ بڕیارێكی گرینگ جێبه‌جێ بكرێ.
لەسەر وبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماری رەخنەگرانی دەوڵەتی روحانی وادەوبەڵێنیەکانی حەسەن روحانی وەبیر دەهێنەوە کە وەعدی دابوو کە لە ١٠٠ رۆژ سیستمی ئابووری ئێران چارەساز دەبێ ، بەلامم دوای تێپەربوونی چوارساڵ هێشتا ،بێ‌کاری و گرفتی ئابووری بوتە گەورەترین قەیرانی ئەو وڵاتە.