ئەحمەد تهمۆیی بەندكراوی سیاسیی كورد لە زیندانی ورمێ كە داوای كردبوو بە هۆی چڵككردنی گوێچكەی مەرەخەسیی پێ بدرێ، پاش بانگكرانی بۆ حیفازەتی زیندان، لەوی تێرو پڕ لێیان داوهو دوایهش لە چارەسەریی پزیشكی بێبەش كراوه.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ئەحمەد تهمۆیی، ڕۆژی چوارشەممە بەدوای بانگكرانی بۆ حیفازەتی زیندانی ورمێو نەچوونی ناوبراو بەرەو ژووی نیگابانی بە لێدانو كوتان ناچاریان كردهوه بچیته سلولی ئینفرادیو پاشان بۆ بهندهکهی خۆیان هێناوهتهوه.
سەرچاوەیەك لە زیندانی ورمێ ئاشکرای کردوه ئەم زیندانییە سیاسییە كوردە لە مانگێك لەمەوبهرەوە گوێی چڵكی كردوهو، ئەوە لە حاڵێك دایە كە سەرەڕای ئهوەی چەند جار داوای چارەسەری كردوە، بەڵام بەهۆی كەمیی ئیمكاناتی بێهداریی نێو زیندان بارودۆخی جەستەیی ناوبراو هیچ باشتر نەبووەو كاربەدەستانی زیندانیش لە ناردنی ئەم زیندانییە بۆ ناوەندە دەرمانییەكانی دەرەوەی زیندان خۆ دەبوێرن.
ئەحمەد تەمویی زیندانیی سیاسیی كوردی خەڵكی شاری سەڵماس، ساڵی ١٣٨٦ بە تۆمەتی ئەندامەتیی لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد دەستبەسەرو، لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئهم شاره بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا حوكمی ١٥ ساڵ زیندانو دوور خرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێی بەسەردا سەپا.
ئەم زیندانییە سیاسییە كوردە تا ئێستا چەندین جار مانی لە خواردن گرتووەو لە مانگرتنی بە كۆمەڵی چەند مانگ لەمەوبەری بەندی زیندانییانی سیاسی گرتووخانهی ورمێدا بەشداریی كردبوو.
ناوبراو پێشتریش لە نامەیەكدا بۆ ئەحمەد شەهید ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لە ئازارو مەینەتییەكانی خۆی لە نێو زینداندا كردبوو، ئهو نوسیبووی كە لە ماوەی دەستبەسەریو لێكۆڵینەوەدا، بههۆی شۆكی ئێلێكتریكی، هەڵواسین، قامچی لێدانو ئێعدامی ساختە به توندترین شێوه ئازارو ئەشكەنجەی ڕووحی و جەستەیی دراوە.