حه‌وتوونامه‌ی فارین پالیسی له دوایین ژماره‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و خۆ پاڵاوتنی ئیبراهیم رەئیسی ده‌نووسێ، ڕه‌ئیسی پێشینه‌ی سیاسیی زۆری هه‌یه كه زۆربه‌یان له‌و كاته‌دا بووه كه دادستانی گشتیی ئێران بووه و پێوه‌ندیی نزیكی به سپای پاسدارانه‌وه هه‌بووه. ناوبراو له ساڵی١٣٦٧ یه‌كێك له‌و قازیانه بوو كه بڕیاری ئێعدامكردنی هه‌زاران به‌ندكراوی سیاسیی ده‌ركردوه و ته‌نانه‌ت چاودێریشی كردون.
دوای خۆ کاندیدکردنی ئیبراهیم رەئیسی هەم لە نێو خۆی ئیران و هەم دەروە رەخنەی زۆری لێکەوتەوە .
نەسرین ستوودە ژنە چالاک و پارێزەر، لە یەکەم هەڵوێستدا ڕایگەیاند؛ نابێ ڕیگە بدرێ کەسێک وەکوو رەئیسی ببێتە سەرۆک كۆماری ئێران، کەسێک کە بە نیسبەت ڕووداوەکانی دەیەی ٦٠ و هەفتای هەتاویەوە دەبێت دادگای بکرێ و شیاوی ئەوەنیە تەنات خۆی کاندید بکا.
شایانی باسە ئیبراهیم رەئیسی بە پێی لێکۆڵینەوەکان ، لە کۆمەڵکوژییەکانی دەی ٦٠ کە لە وێدا نزیک بە ٤٤بەندکراوی سیاسیی کورد و سەر بە حیزبەکانی رۆژهەڵات ئیعدام کراون، دەستی هەبووە.