سه‌ناتور مه كین، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئا‌مریكا له سه‌نا گوتی به‌شار ئه‌سه‌د، ڕێبه‌ری سووریه، ته‌نیا به‌هۆی پشتیوانییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران توانیی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
مه‌ك كین گوتی، ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گرن كه ئه‌گه‌ر سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبۆڵای لوبنان یارمه‌تی و پشتیوانیان له به‌شار ئه‌سه‌د نه‌كردبایه، ئێستا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ده‌بوو، ئه‌و دوو هێزه له كاتێكدا پشتیوانی خۆیان له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ربڕی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له به‌ره‌به‌ری ڕووخاندابوو.
سه‌ناتور مه‌ك كین پێداگریی كرده‌وه كه “ئێمه به چاوی خۆمان ده‌بینین كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ده‌ست له كاروباری وڵاتان وه‌رده‌دا و ده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوانتر ده‌كاته‌وه. گومانمان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له ناوچه‌دا ئازادی و دێموكراسی خه‌فه بكا.”