ڕێكخراوەكانی لێبوردنی نێودەوڵەتی‌و چاوەدێری مافەكانی مرۆڤ نیگەرانیی خۆیان سه‌باره‌ت به گرتنی دەیان چالاکی عەرەب لە پارێزگای زووزستانی ئێران دەربڕیوە.
ئەم دوو ڕێكخراوەیه بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك ڕایانگەیاندووە كە لە سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه ئەمساڵەوە تا ئێسیا هەر نەبێ ٧٨ چالاکی عەرەب‌و لەوانەیە زیاتر لە ١٠٠ كەسیش لە ئەهوازو شار‌و گوندەكانی دەوروبەری ده‌سبه‌سه‌ر کران. هۆکاری گیرانی ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه ناڕەزایەتی دەربڕینی هێمنانە به ره‌فتارو کرده‌وه‌ی ناوه‌نده حکومی‌و ئه‌منیه‌تییه‌کان بووه.
لێبوردنی نێودەوڵەتی‌و چاوەدێری مافەكانی مرۆڤ لەزمان بنەماڵەكانی ئەم گیراوانە ڕایگه‌یاندوه که هێزە ئەمنیەتییە دەمامكدارەكان بەبێ ئەوەی هیچ حوكمێکی دادگایان پیشانی ئەم كەسانە دابێ، دەستبەسەریان كردوون.
ئەم دوو ڕێكخراوەیه ده‌ڵێن زۆربەی ئەم دەستبەسەر كرانانە لە بەرەبەری دەیەمین ساڵوەگەڕی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەكانی خوزستان ڕوویان داوە كە لە بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٨٤ دا لە خووزستان وەڕێ كەوتبوو.