بە پێی هەوااڵی گەیشتوو مەنسوور سەلیمی ناسراو بە مەنسووری شاترنەبی، خەڵکی شاری مەریوان کە یەکێک لە ئەندامانی چالاک و تێکۆشەری حیزب بووە، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو لە شاری مەریوان و دەوروبەری ئەوشارە لە هیچ خزمەتێک بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان چ وەکوو باری ماددی و مەعنەوی دەریغی نەکرد و ماوەیەکیش وەکوو کەسێکی چالاک و ئەندامێکی تێکۆشەری حیزب ئاوارە و پەریوی هەندەران بوو.
مەنسوور سەلیمی بە هۆی گرفت و کێشەی بنەماڵەوە لە سەر داوای حیزب دەگەڕیتەوە لای بنەماڵەکەی ، بەڵام هیچکات پێوەندی لە گەڵ حیزن نەپجڕاند.
هاوڕێ مەنسوری سەلیمی بەداخەوە چەند ساڵ تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بوو کە سەرئەنجام چەند رۆژ لەمەوبەر ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕاگەیاندنی حیزب وێرای پرسەوسەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکاری هاوڕێ مەنسوور سەلیمی ، خۆی لە خەمیان بە شەریک وبەشدار دەزانێ