كۆبوونه‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه به پەر‌وه‌نده‌ی سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌ندی ١٢ی زیندانی ڕه‌جایی شار له‌لایه‌ن لقی ٥٤ی ئه‌و دادگایه له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی سه‌عید شێرزاد له‌لایه‌ن لقی ٥٤ ئه‌و دادگایه له شاری تاران له دادگای ئینقلاب به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌عید شێرزاد 3 ساڵ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرا و ماوه‌ی ساڵ و نیوێك له دادگای سه‌ره‌تایی ناوبراو تێپه‌ڕیوه، تازه پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌یدا ده‌كه‌ن.
پێشتر یانی ڕۆژی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی ناوبراو دیاری كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی ناوبراو له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خۆی بوارد و تا ڕۆژی ڕابردوو دواخرابوو.
سه‌عید شێرزاد، ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٣ له شوێنی كاره‌كه‌ی له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ته‌ورێز ده‌سبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین و پاش ماوه‌یه‌ك به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ناوبراو له بارودۆخی زیندان، بێ ئه‌وه‌ی كه دادگایی بكرێ یان له گرتنگه‌كاندا ڕابگیردێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكرێ بۆ زیندانی ڕه‌جایی شار دوور خرایه‌وه.
ناوبراو زیاتر له 2 مانگ له به‌ندی ٢٠٩ ئێڤین له ژووری تاكه‌كه‌سیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندیی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ ڕاگیرابوو.
دادگایی كردنی ئه‌و چالاكه سیاسییه، ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٤ له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران به سه‌رۆكایه‌تیی قازی سه‌لواتی و ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كه‌ی پاش ١٥ ڕۆژ له تێپه‌ڕبوونی ده‌سبه‌سه‌ركرانی، به‌ڕێوه‌چوو. ناوبراو به تۆمه‌تی ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه دژی ئاسایشی نیشتمانیی حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی بۆ بڕایه‌وه و، دوای ٤ ڕۆژ حوكمه‌كه‌یان به پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
شایانی باسه كه سه‌عید شێرزاد، پێشتر له ڕۆژی ٣١ی گه‌لاوێژی ساڵی ٩١ كاتێك كه یارمه‌تی به خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه لێدراوی شاری ئه‌هه‌ر ده‌گه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌رده‌كرێ و، پاش ١٩ ڕۆژ ڕاگرتنی له گرتنگه‌كانی ڕێژیم به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێ.