بە پێی هەواڵی گەیشتوو ڕێکەوتی ٢٤خاکەلێوەی ٩٦ی هەتاوی کەسێکی تێکۆشەرو نیشتمانپەروەر بە ناوی ئەحمەد ئەبۆبەکری ناسراو بە مام ئەحمەدی پیرۆتی گرژاڵی، خەڵکی گوندی گرژاڵ سەربەناوچەی سەردەشت لە تەمەنی ٩٥ساڵەییدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو یادگاری ساڵانی زێرێنی ساڵانی ٤٦ و٤٧ی هەتاوی و یاری وەفاداری شۆرشگێرانی ئەو سەردەمە بوو.
ئەحمەد ئەبۆبەکری دوای تەمەنێک بەسەربردن بە ئاوتی سەرخستنی گەلەکەی بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەوسەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکاروبنەماڵەی مام ئەحمەد گرژاڵی ، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە بەشدار دەزانێ.