فشار وئازاری ناوەندە ئەمنییەکان بەسەر پێرەوانی ئاینی یارسان لە کرماشان خۆکوژی دوو برای لێکەوتەوە
بە هۆی ئازارو ئەزیەتی داڕێژرا و سیتماتیک بەسەر کوردانی یارسانی کە چەندین ساڵە لە لایەن سیستەمی کۆماری ئیسلامییەوە بەرێوە دەچێ، ئەمجارە دووبرا کوردی یارسانی پەنایان بۆ خۆکوژی برد.
مەهدی و ئەحسان نادری دووبرا کرماشانی و سەربە ئایینی یارسان بە هۆی گوشارو ئازاری ناوەندە ئەمنییەکان و هەروەها دەسکورتی و بیکاریی لە ڕیگەی خۆکوژییەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا.
لەسەرەتای بەسەرکار هاتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، گوشار بەسەر کەمە ئاینییەکان وەکوو یارسان دەستی پێکردوە و هەمووساڵێک بەشێکی زۆر لە کوردانی سەربە ئاینی یارسان لە مافی شارۆمەندی ودامەزرازندنیان لە ناوەندە حکوومییەکان بێبەش دەکرێن و زۆجار ناچارن ئاینی خۆیان بشارنەوەو خویان بە شێعە بناسێنن هەتا پارۆ نانێکیان دەسکەوێت.
هاڵاواردن و دووچاوەکی لەهەمبەر پێرەوانی کوردی یارسانی لە کرماشان بە شێوازی جۆراجۆر روو لە زیاد بوونەو، ئەمەش نارەزایەتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسی ومەدەنی لێکەوتووتەوە.