به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و فێركردنی مه‌هاباد گوتی: ته‌نیا له‌و شاره ٢٤ قوتابخانه‌ی كاول هه‌یه كه پێویستی جیددیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
كامبیز شاوله، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و فێركردنی شاری مه‌هاباد كه له حهوتهمین فێستیڤاڵی كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازانی دروستكردنی قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره گوتی، بوودجه و سه‌رانه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له‌و شاره‌دا زۆر كه‌مه و هه‌ر ئێستا ٣٤قوتابخانه له‌لایه‌ن خێرخوازانەوە له حاڵی دروستكردن دایه.
ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسه‌یه ده‌كا كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو جارێ شانازیی به خوێندن به خۆڕایی له ئاستی ئێران ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌رچی پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاكانی خۆیانن، خه‌ڵك ده‌بێ قوتابخانه‌كانیش بۆخۆیان و له‌سه‌ر بوودجه‌ی خۆیان دروست بكه‌ن.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به بوونی زیاتر له ٢٤ قوتابخانه‌ی كۆن و وێران كه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی جیددی هه‌یه، پێداگریی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر پشتیوانیی خێرخوازانی ئه‌و شاره نه‌بایه، په‌روه‌رده و فێركردن زۆر به جیددی تووشی گیروگرفت ده‌بوو.