بههۆی شەپۆڵی باران بارین لە شارەکانی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خەساری گیانیی و ماڵیی زۆر و گیانلەدەستدانی کۆمهڵێک لە هاووڵاتییان و بێسەروشوێن بوونی ژمارەیەکی دیکەی لێکهوتهوه.
بهپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بەرپرسی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری قەیرانەکان لە ئێران بڵاویکردەوە، هەتا ئێستا ژمارەیەک لە گیانلەدەستداوانی ڕووداوی هەستانی زریان و لافاو لە پارێزگاکانی، پارێزگای ورمێ، تهورێز و سنه گەیشتووەتە ٤١ کەس و تا ئێستا ٧ هاووڵاتیی دیکەش چارهنووسیان ناڕوونه.
سمائیل نەجاڕ گوتی: تا ئیستا تەرمی ٦ هاووڵاتی لە شاری “ئازەرشار”ی پارێزگای تهورێز دۆزراونەتەوە و ژمارەی گیانلەدەستداوەکان لەو شارەدا خۆی له ١٨ کەس داوه.
هەروەها لە گوندی “چنار” سەر بە شاری “عەجەب شێر”، نزیکەی ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندە بێسەروشوێن ببوون کە تەرمی ١٨ کەسیان لە ئاو گیراوەتەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، بە هۆی بارینی باران و هەستانی لافاو لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نزیکەی ١٠ هاووڵاتی بوونە قوربانیی ئەو ڕووداوە.
هەروەها بەشێک لە گوندهکانی سهربهشاری نەغدە وەکوو “دوورگە، سەرپردێ و ئادی” بە هۆی هەستانی لافاو بە تەواوی چۆڵ کراون.
بەڕێوبەری گشتی ڕێگاوبانەکانی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: ٢٥٠ میلیارد ڕیاڵ خەسارەت بەر ڕیگاوبانی شارەکانی شنۆ و پیرانشار کەوتوە و کهرتی کشتوکاڵیش ١٥٠٠ میلیارد ڕیاڵ خەسارت لێکهوتوه.
شایانی باسه که تا ئێستاشی لهگهڵ بێ هەواڵدەرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئامارێکی وردیان لەمەڕ خەسارە گیانی و ماڵییەکان بڵاونهکردۆتهوه و ههروهها شیمانەی ئەوە دەکرێ کە قوربانییەکان زیاتر لەو ئامارە بن.