ئێران بە تەمایە بۆ بردنهسهرێی ئاستی پێوهندی، مامهڵهو بازرگانیی خۆی لەگەڵ سووریە، هێڵی پاپۆڕەوانیی ڕاستەوخۆ بەرەو ئەم وڵاتە لێبدا، ئەوەش لە حاڵێك دایە كە ڕێژیمی تاران به سەرەكیترین هاوپەیمانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد دهناسرێ که لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا لە پەنا ئەم ڕێژیمە شەڕی ئۆپۆزیسیۆنی سووریەی کردوه.
عەلی كازمینی، ڕاوێژكاری ئابووریی باڵوێزخانەی ئێران لە دەمێشق ئاشکرای کر که لە حاڵی حازردا جگە لە پێكهێنانی بارودۆخێكی باش بۆ بەشداریی شیركەتە چالاكەكان لە لقی حزمەتگوزارییە فەننی و ئەندازیارییەكاندا، مەسەلەی وەڕێخستنی دوو هێڵی پاپۆڕەوانی لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا لە ئارا دایە كە دهیانهوێ بە هاوكاریی دوولایهنهی ئهم دوو وڵاته ئەم هێڵانە هەرچی زووتر وهرێ بخرێن.
ناوبراو هەروەها گوتی لە ئێستادا ئاستی مامەڵە تیجارییەكانی نێوان ئێرانو سووریە له ساڵدا نزیكەی 1 میلیارد دۆلارە.
شایانی باسە كۆماری ئیسلامیی ئێران بهردهوام به پشتیوانێكی سەرەكیی ئابووریی سووریە داندراوه، ئهویش له بارودۆخێکدا که بۆ خۆی به توندی لەژێر فشاری گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان دایەو بۆ نموونە لە ساڵی ٨٢ دا تاران ٣ هێڵی ئیعتیباری بۆ دەمێشق بە بڕی ٧ میلیاردو ٦٠٠ میلیۆن دۆلار كردەوە.