كرێكارانی ده‌ركراوی پۆڵای زاگرۆس ده‌ڵێن به چه‌ندین ساڵ پێشینه‌ی كاری پسپۆڕی، سه‌باره‌ت به داهاتووی شوغڵی خۆیان گه‌شبین نین.
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی شاری قوڕوه وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌لومه‌رجی كاروكاسبی له پارێزگای سنه، ڕایانگه‌یاند كه پاش ده‌ركرانی ئێمه له كارخانه‌ی پۆڵاسازی و هه‌روه‌ها داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه، هه‌لی كاری دیكه‌ی وه‌ك كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ته‌گه‌ری بارز له ناوچه‌دا، ئێمه به‌هۆی بارودۆخه ته‌مه‌نه‌وه له‌و شیركه‌ته دانه‌مه‌زراوین و ئێستا ماوه‌یه‌كی زۆره بێكارین.
ئه‌و كرێكاران ده‌ڵێن، پاش داخرانی كارخانه‌ی پۆڵای زاگرۆس له شاری قوڕوه، ته‌نیا كارخانه‌یه‌ك بوو كه به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه حاوانبوویه‌وه و ئێستا ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ بارودۆخی دارایی ئێمه زیاترله كزی داوه.
یه‌ێك له‌و كرێكارانه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، ماوه‌ی ١٩ ساڵ پێشینه‌ی كارم له‌و كارخانه‌یه هه‌بوو، پاش دوو ساڵ داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه، به ناچاری كرێكاریم ده‌كرد و ئێستا كار‌و باری كرێكاریش وه‌ستاوه و دووباره بێكار بوومه‌ته‌وه و كارخانه‌ی ته‌گه‌ر سازیش به هۆی به‌رزی ته‌مه‌نم وه‌رم ناكرێ.
شایانی باسه كه كرێكارانی كوردی ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه پارێزگاری سنه ئاماری بێكاریی له چاو پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران زۆر به‌رزتره و داوا له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ده‌كه‌ن كه كارخانه و شیركه‌تی گه‌وره به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی بێكارانی ئه‌و ناوچه‌یه، دروست بكه‌ن.