به‌ندكراوێكی كورد له زیندانی ورمێ به‌هۆی نووسینی نامه بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری پێشووی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بواری مافی مرۆڤ له ئێران مه‌ترسیی سه‌پاندنی ٥ ساڵ زیندانی له‌سه‌ره.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، یوسف كاكه‌مه‌می، جووتیاری كوردی به‌ندكراوی زیندانی ورمێ كه هه‌ر ئێستا له حاڵی تێپه‌ڕاندنی حوكمی نوێی خۆیدایه، پاش دوو جار دادگاییكردنی ناعادڵانه و به‌هۆی نووسینی نامه بۆ ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان له بواری مافی مرۆڤ له ئێران، حوكمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ناوبراو حوكمی پێشووی ته‌واو كردوه به‌ڵام له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌وه ئازاد نه‌كراوه و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه به‌ڕه‌سمی به هۆی نووسینی نامه‌كه‌یه‌وه ئه‌و ٥ ساڵه‌ش بكێشێ.
یوسف كاكه‌مه‌می، ته‌مه‌ن٣٨ ساڵه له ساڵی ٢٠١٥ چه‌ندین جار بۆ لقی ٦ی ده‌فته‌ری دادستانی گواسترابوویه‌وه و به‌بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كه‌ی به تۆمه‌تله‌لی جۆراوجۆری وه‌كوو، پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم و وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌نه و ڕێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه و هه‌ر به‌و تۆمه‌تانه‌ش ئه‌و ٥ ساڵه‌یان بۆ بڕیوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌ڕه‌سمی پێیان ڕانه‌گه‌یاندوه.
ناوبراو ئێستا له به‌ندی ١٢ی زیندانی ده‌ریای ورمێ دایه له مانگی مارسی ٢٠١٥ له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌نووسێ، پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانم له گرتنگه‌یه‌كی سپای پاسداران ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوم.
كاكه‌مه‌می خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده و له ساڵی ١٣٨٦ ده‌سبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران، حوكمی ٩ ساڵ زیندانی بۆ بڕابوویه‌وه.