دادستانی شاری دێهلوران، ٣ هاووڵاتیی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی شه‌ڕ دادگایی كرد و حوكمی ناشیاوی وه‌ك به ملداكردنی ئافتاو و گه‌ڕاندنیان له نێو شاری بۆ بڕینه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی مافی نیوز، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ٣كه‌سی خه‌ڵكی شاری دێهلوران له حاڵێكدا ئافتاوهیان به‌مل داكرابوو له نێو شار له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه گهڕێندران.
هه‌واڵده‌ریی مێهری سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه حوكمی بهملداكردنی ئافتا و گه‌ڕاندنیان له نێو شاری له‌لایه‌ن دادستانی ئه‌و شاره‌وه دراوه.
هه‌روه‌ها نه‌جه‌فی، دادستانی گشتی و شۆڕشی ئه‌و شاره له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا گوتی،”مه‌به‌ست له‌و كاره ته‌مبێ كردن بووه و هیچ ئارمانجێكی دیكه‌ی له‌پشت نه‌بووه و ئه‌وه‌ش وانه‌یه‌ك بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئاستی شاردا گێره‌شێوێنی ده‌كه‌ن.”
پێشتریش له شاری مه‌ریوان، دادگای ئه‌وشاره كه‌سێكی به له‌به‌ركردنی جلی ژنان و گه‌ڕاندنی له نێو شاری تاوانبار كرد كه ناڕه‌زایه‌تیی توندی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكهوتهوه.