به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ٤ كه‌س له شاره‌كانی سه‌لاس باوه‌جانی، سه‌رده‌شت، بانه و سه‌قز كوژران و برینداربوون.
سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو كارسبكارێكی كورد به ناوی عه‌لی سه‌بووری ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، خه‌ڵكی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ربه پارێزگای كرماشان به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به سه‌ختی برینداربوو و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان خه‌وێندراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له شاری سه‌قز له نزیك پردی ئاوایی مام سه‌یفه‌دینی سه‌رشیو، كه‌سێك به ناوی عه‌تا حوسێنی به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕێژیم كوژرا.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه‌دا كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به ناوی ئازاد مه‌حمودی، ته‌مه‌ن 24 ساڵ، خه‌ڵكی ئاوایی چیچۆران له سنووری چۆمانی بانه به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕێژیم به سه‌ختی برینداربوو و به‌هۆی پێش‌گرتن به چاره‌سه‌ریی پزیشكی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێژیمه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوشتوبڕی كارسبكارانی كورد، كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی ڕزگار خه‌ڵكی ئاوایی كۆڵه‌سه به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كان به سه‌ختی برینداربوو.
شایانی باسه كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی كورد به هۆی بێكاری و نه‌بوونی كارخانه‌یه‌ك له ناوچه‌دا به ناچاری ڕوویان له‌و كاره مه‌ترسیداره كردوه و بۆ بژیوی ژیانیان گیانیان له‌سه‌ر به‌ری ده‌ست داناوه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی قاچاخچی ته‌قه‌یان لێده‌كرێ و به‌بێ هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك خوێنیان به به‌فیڕۆ ده‌ڕوا.