ئەمریكا، ئیداره‌ی گشتیی زیندانه‌كانی تاران و سۆهراب سلێمانی، برای قاسم سلێمانی به‌هۆی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له لیستی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌زگای سزادانی كۆماری ئیسلامی، سۆهراب سلێمانی به‌رپرسی گشتیی زیندانه‌كانی ئێران، به‌هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت. ئه‌و گه‌مارۆیانه هیچ پێوه‌ندییان به ڕێكه‌وتنی ناوكییه‌وه نییه.
جۆن ئێسمیت، یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ڵێ، من سه‌باره‌ت به پێشێلكردن و سه‌ركوتی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران خۆم به به‌رپرسیار ده‌زانم.
هه‌روه‌ها شان ئیسپایسێر، وته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی ڕۆژانه‌دا گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌ندكرانی ناعادڵانه‌ی هاووڵاتانی بیانی و به تایبه‌تی ئامریكایی به‌رده‌وامه و ئا‌مریكا لێره‌وه داوا له‌و وڵاته ده‌كا به‌خێرایی ئازادیان بكا.
ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا پێداگریی ده‌كاته‌وه كه به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، شوێنی زۆربه‌ی به‌ندكراوانی سیاسییه كه له بارودۆخێكی خراپی نامرۆییدا ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
سۆهراب سلێمانی ١٥ ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی زیندانه‌كانی پارێزگا تاران بووه كه ئێڤینیش ده‌گرێته‌وه، ناوبراو ساڵی ڕابردوو وه‌ك سه‌رپه‌رستی جێگرایه‌تیی ئه‌منیه‌تی و ئینتزامیی ڕێكخراوی زیندانه‌كان دیاری كرا.
ناوبراو له حاڵێكدا گه‌مارۆی ئا‌مریكا خرایه‌سه‌ر، كه قاسم سلێمانیی براشی كه فه‌رمانده‌ی سپای قودسی سپای پاسدارانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له ئه‌ستۆیه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكان خراوه.
گه‌مارۆی نوێیه‌كانی مافی مرۆڤی ئا‌مریكا له حاڵێكدایه كه شورای ئورووپاش ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو به نوێنه‌رایه‌تیی ٢٨ وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كیه‌تییه ڕاگه‌یه‌ندرا و گه‌مارۆكانی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژكرایه‌وه. گه‌مارۆكانی مافی مرۆڤی یه‌كیه‌تیی ئورووپا دژی ئێران له ساڵی ٢٠١١وه هه‌موو ساڵێ درێژ ده‌كرێته‌وه.
شایانی باسه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر دوو هه‌ڵوێستی ئورووپا و ئا‌مریكا مه‌حكوم كرد و ڕه‌تی كرده‌وه و گوتی، بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێرانێك كه دێموكراسی حاكمه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.