بە هۆی بەربوونەوە لە کاتی بەستنی قه‌ره‌چێوه یان داربەست، کرێکاری کورد خەڵکی شاری سەقز کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.
دوانیوەڕۆی ٢٤ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کورد بە ناوی “ب.ع” تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری سەقز لە کاتی بەستنی قه‌ره‌چێوه لە نهۆمی پێنجه‌م، لە شەقامی ئینقلابی ئەو شارە بەربوویه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌ره‌ڕای هەوڵی پزیشکەکان بۆ ڕزگای ئە کڕیکارە سەقزیە بە هۆی زۆری برینەکانی جەستەیەوە لەو باریەوە بێ ئاکام بووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوە، لە شاری گێڵانی ڕۆژاوا لە پارێزگای کرماشان، جووتیارێکی تەمەن ٤٠ ساڵە بەهۆی له کاتی سه‌مپاشیدا به هۆی گاردانی ته‌راکتۆره‌که‌یه‌وه
لەدەست دا.
بەگیان لە دەستدانی ئەم کرێکارە کوردە، لە سێ حەوتووی ڕابردوودا، ئەمە پێنجەمین کرێکاری کوردە.
شایانی باسه له ماوه‌ی ٣ حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌وه پێنجه‌مین کریکاری کورده بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوه و هه‌روه‌ها به پێی ئاماره‌کان ساڵانە نزیک بە ٢٠ هەزار کەس لە ئێران‌دا به هۆی ڕووداوه‌کانی کار دەبنه قوربانی.