له‌م ئێواره ههناریهدا
هاتوم .
پڕ به‌گه‌روی وڵاتێکی
دڵ بریندار هاوار بکه‌م و
پێ‌و بڵیم.
چه‌پکێ تریفه‌م له‌گه‌ڵ کازیوه‌ی
خه‌ونێکدا بۆ بنێرن
بۆ من و ژنه ئه‌نفاله‌کانی ،
ئه‌م ده‌شتی کاکی به کاکیه
تا چاوه‌ڕوانیمان هه‌ڵوه‌ری،
چیتر دڵمان کون کون نه‌بێ.
با چیتر چاووی په‌نجه ره‌ی خه‌یاڵمان
به‌ره‌و گه‌رمیان تار نه‌بێ.
ئێــــمه بیست‌و چەند ساڵه،
هه‌ر هه‌موو کۆتره بێ وهژنهکان،
شهودهخهینه جامی مه‌ستی سپێده‌و،
له‌به‌رده‌م پهنجهوهی ڕوانیندا
قژی ته‌مه‌ن شانه ده‌که‌ین.
لایه لایه‌و نمه‌ی بارانی گه‌ڕانه‌وه‌ی
هه‌رهه‌موو هه‌ناسه‌کان،
دهوهرینین.
ئێمه ژنه بی وه‌رزه‌کانی ولات
ماره بڕاو به،
په‌چه‌ی ڕه‌ش و عه‌بای ڕه‌ش و
وه‌رزی ڕه‌شه‌وه،
به‌دوو ئه‌ژنۆی ئاسنین
به‌دوو چاوی پڕ له حه‌سره‌ت،
چاوه‌روانین،
دوباره
هه‌تاو بمان دۆزێته‌وه
به‌هار ئاشت بێته‌وه له‌گه‌ڵمان.
چاوه‌روانی
گه‌رانه‌وه‌ی
جه‌سته‌ی خه‌زانه وه‌رزێکی
ئێوه‌ین،
تا گه‌ڵاکانی ته‌مه‌نتان
دوای وهرینیش
کۆکه‌ینه‌وه.
ده‌وه‌رنه‌وه
باده‌نگی گریان چی تر
ڕوحمان له ژێر سێبه‌ر ئیواره‌دا،
نه‌باته‌وه.
ده‌وه‌رنه‌وه
با چیتر
ته‌زوی ئه‌نفال،
دڵمان شه‌قار شه‌قار نه‌کا
با باهۆزه‌ی ئه‌نفال
له‌بیر که‌ین،
بێ مروه‌تی به‌سه‌ر پشتی
ڕوباردا شۆڕکهینهوه.
دهوورنهروه
با بانگی سهڵاتی ئه‌نفالم ڕۆ ،
له‌فه‌رهه‌نگی ئه‌م ولاته
بئ خۆره‌دا بسڕینه‌وه.
کوێستان عومه‌رزاده