رۆژی پێنج شه‌ممه‌٢٤ی خاکهلێوهی٩٦ ( ١٣ی ئاوریلی ٢٠١٧ ) له سه‌ر بانگهێشتی په‌یمانگای فرانسی شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو له هاورێیان کاک جه‌لیل گادانی و ئیبراهیم زێوه‌یی له کۆنفرانسی نه‌خشه‌سازی کوردستانی عێراق که له لایه‌ن ( سیریل روسیل ) به‌ڕێوه ده‌چوو ، به‌شداربوون.
ناوبراو به حوکمی پسپۆڕی وشاره‌زایی له پرسگه‌لی جۆغرافیایی و هه‌ر وه‌ها ژێئۆپۆله‌تیکی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که کوردیان تێدا هه‌ڵ که‌وتوه و له لایه‌کی دیکه‌ش هۆگری به پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ناسنامهوخاک و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد ، زۆربه‌ی کاتی سیمیناره‌که‌ی به ته‌وه‌ری وه‌ک : ئاڵۆزی و تێکچرژاوی کێشه‌کانی سنوور و به‌تایبه‌ت چۆنیه‌تی دیاری کردنی سنووری کوردستانی عێراق ته‌رخان کرد و، له‌و پێوه‌ندییه دا ،ئاوڕێکی مێژوویی له قۆناغه‌کانی سنووری باشووری کوردستان کرد و به‌راوردی نه‌خشه‌ی سنووری ساڵی ١٩٧٠، سنووره‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ر وه‌ها سنووره‌کانی پاش هێرشی داعش بۆ سه‌ر عێراق و باشوری کوردستان کرد.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی سیمیناره‌که‌دا سیریل روسیل هاته سه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی ڕاپرسی باشووری کوردستان و له‌و باره‌وه به‌گشتی لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌ی هێنایه به‌رباس و فاکته‌ره شوێندانه‌ره نێوخۆیی و ناوچه‌یییه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌م پرسه‌ی تاووتوێ کرد و ئاماژه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی له سه‌ر بنه‌مای پوڵی نه‌وت کرد که سه‌ربه‌خۆیی سیاسی گارانتی ده‌کا و، هه‌ر وه‌ها رۆڵی نێگه‌تیڤی زلهێزهناوچهییهکانی وه‌ک ئێران و تورکیه‌ی خسته روو.
له کۆتاییدا به‌شدارانی سیمیناره‌که له‌و پێوه‌ندییه دا ، تێبینی و پرسیاره‌کانی خۆیان هێنایه گۆڕێ و کۆرگێریش تێبینی و بۆچوون و وڵامه‌کانی خۆی پێشکه‌ش کرد.