به هۆی باران و لافاو له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ٧که‌س گیانیان له‌ده‌ست‌دا.
له 7مین رۆژی حه‌وتووی رابردوودا، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی٢٤ی خاکه‌لێوه به هۆی بارینی باران و لافاو، حه‌وت که‌س له‌ناوچه‌کانی سه‌قز و شنۆ و بانه گیانیان له‌ده‌ست‌دا.
لێزمه‌ی باران و هه‌ڵچوونی لافاوی به‌هاری، رۆژی هه‌ینی ٢٤ی خاکه‌لێوه‌ی ٩٦ی هه‌تاوی که بۆ به‌هۆی گیان له‌ده‌ست‌دانی 7 هاووڵاتی کورد، دڵی چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی تازیه‌بار کرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سه‌قز عه‌سری رۆژی هه‌ینی دوابه‌دوای بارینی بارانی زۆر و رووچوونی دیواری پارکی که‌وسه‌ری سه‌قز، به‌داخه‌وه چوار که‌س وه‌بن هه‌ره‌سی دیوار ده‌که‌ون و هه‌رچوار که‌سه‌که گیانیان له ده‌ست ده‌اوه.
هه‌ر له‌وکاته لاوێکی 30 ساڵه به‌ناوی والد مه‌حموودی خه‌ڵکی گوندی ششه‌ی بانه ده‌که‌وێته نێو چۆمی برویشکانی و دوای ماوه‌یه‌ک خه‌ڵکی گوندی ننوور، جه‌سته نیوه گیانی له ئاو ده‌گرنه‌وه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خوشخانه‌ی سه‌لاح ئه‌دین ئه‌ییوبی بانه هه‌وڵه‌کان بێ ئاکام و له نه‌خوشخانه گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵی دیکه له دره‌نگانی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی لافاوی چۆمی گاده‌ر بۆ به هۆی خنکانی دوو که‌س له خه‌ڵکی ناوچه‌ی شنۆ.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن دوو لاوی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و ته‌مه‌ن ٣٠ به هۆی لافای چۆمی گاده‌ر له ناوچه‌ی شنۆ بونه‌ته قوربانی.
بە پێی ڕاپۆرتی جامی زێڕین، بەدوای هاتنی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چۆمی گادەر زیاتر لە ۱۵٠ باغ و زەوی ئەو گوندە زیانی ۱٠٠% وێکەوتووە و ٦ خانوو لە ژێر گەمارۆی لافاو دان. هه‌روه‌ها بەشێک لە خەڵکی گوندەکانی ئۆخسار، کاروانسەرا و تازەقەڵا بەهۆی مەترسی هاتنی لافاو، ناو ئاواییەکانیان چۆل کردووە و داوای یارمەتی لە بەرپرسان دەکەن.