ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای دانپێدانان بە وەی گەمارۆكانی ڕۆژاوا هۆکارو سه‌رچاوه‌ی سەرهەڵدانی زۆر كێشەو گرفت لەم وڵاتەن، به ئاماژەی بە به‌رده‌وامیی دانووستانە ئەتۆمییەكان لە نیۆیۆرك ده‌ڵێ كلیلی چارەسەری گرفتە ئابوورییەكان لە لۆزان‌و ژنێڤ و نیۆیۆرك نییە.
عەلی خامنەیی كە به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی کاره‌وه قسه‌ی بۆ كۆمەڵێك لە كرێكاران دەكرد، وێڕای دانە بەر ڕەخنەی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام قسەی بی كردەوە لەسه‌ر ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گەندەڵی ده‌که‌ن، پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه كە قسە كردن لەبارەی گەندەڵی هیچ سوودێكی نییەو كاربەدەستانیش خۆ ڕۆژنامە نین بەردەوام باسی گەندەڵی ده‌كەن.
خامنه‌یی له قسه‌کانیدا هه‌وڵیدا کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت وریا بکاته‌وه که پێویسته ئه‌وان بابه‌تی گه‌نده‌ڵییه‌کان دیزه‌به‌ده‌رخۆنه بکه‌ن.
خامنەیی هەروەها گوتی، هێندێك لایەن دەڵێن لە بارودۆخی گەمارۆو فشاردا بەرهەمی نێوخۆیی‌و پیشه‌سازیی وڵات بە هیچ شێوەیەك گەشە ناكا، بێ شك گەمارۆکان لە سەرهەڵدانی ئەم گرفتانەدا دەوری هەبووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە گەمارۆ و فشار ناتوانێ ڕێگری لە هەوڵی گشتو ڕێكخراو و بەرنامەداڕێژارو لە بواری گەشەی بەرهەمی نێوخۆیی‌دا بكا.
خامنه‌یی به‌ڵام خۆی له باسکردنی ئه‌و راستییه دزییه‌وه که ئه‌گه‌ر ئابووری وڵات له ژێر فشاری گه‌مارۆکاندا ده‌توانێ گه‌شه بکا هۆکار چییه که ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئابوورییه‌که‌ی ئاوا تێک تهپیوهو بایه‌خی دراوه‌که‌ی ئه‌وه‌نده دابه‌زیوه؟
ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند لە لۆزان و ژنێڤ و نیۆیۆرك بەشوێن كلیلی چارەسەری گرفتە ئابووریەكندا مەگەڕێن، ئەم كلیلە لە نێوخۆی ئێرانەو هەموو لایەك دەبێ بەرپرسایەتییە جۆراوجۆرەكانی خۆیان بۆ بەهێز كردنی بەرهەمی نێوخۆیی وەك تەنیا ڕێگەچارەی گرفتە ئابوورییەكان بەجێ بگەیەنن.
شایانی باسە ڕۆژێك بەر لەم قسانەی خامنەیی، حەسەن ڕووحانی، سەركۆماری ئێران چارەسەری قەیرانی پەروەندەی ناوكیی ئێرانی بە یەكەم هەنگاو بۆ چارەسەری گرفتە سەرەكییەكان لەم وڵاتە دانابوو. هه‌روه‌ها جێگری ڕوحانی‌و وه‌زیری کاری ئه‌و ریژیمه‌ش له دوو لێدوانی جیاواز له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتبۆوه که ته‌نیا ڕێگای ئێران بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ئابووری پێکهاتن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانیو هاتنی سه‌رمایه‌ی بیانییه.