سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس، وێڕای پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی قانوونی ئاسانكاری بۆ پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه گوتی، له هه‌ر خوله‌كێكدا ٩ ته‌ڵاق له ئاستی ئێران تۆماری ده‌كرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی حكومه‌تیی مێهر، سه‌لمان خودادادی وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی قانوونی ئاسانكاری بۆ پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش گوتی، سه‌ره‌ڕای په‌سندكرانی ئه‌و قانوونه له ساڵی‌٨٤ به‌لام پاش تێپه‌ڕبوونی ١٢ ساڵ به‌سه‌ریدا هێشتا كاری پێنه‌كراوه و ته‌نیا ده‌وڵه‌ت به‌شێكی چووكی ئه‌ویش پێدانی وامی پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌شه جێبه‌جێكردوه كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ت بێنه‌وبه‌ره پێده‌كه‌ن كه پاشان له وه‌رگرتنی په‌یشمان ده‌بیته‌وه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له ژێرخانی لاواز بۆ پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش له ئێران‌دا گوتی، گیروگرفتی ئابووری ، بێكار و ئیعتیاد له هۆكاره‌كانی لاوان بۆ پێكه‌وه‌نه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش زانی.
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی به به‌رزبوونه‌وه‌وی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق، به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پێكه‌وه‌نانی ژیان و، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌ش به واتایه‌كی دیكه كورت ماوه‌بوونی ژیانی هاوبه‌ش كرد‌و، گوتی: له ڕابردوودا مه‌ودای نێوان ژیانی هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاق ٥ بۆ ٧ ساڵ بوو به‌ڵام ئێستا بۆ ٣ بۆ ٥ ساڵ دابه‌زیوه و ژیانی هاوبه‌ش خێراتر له جاران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
خودادادی گوتی: له ئاستی ئێران‌دا زیاتر له ٧/٢ میلیۆن ژنی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له هه‌ر خوله‌كێكدا له ئاستی ئێران٩ ته‌ڵاق تۆمار ده‌كرێ. ته‌نیا له شاری تاران سه‌دی ٥٠ی ژیانی هاوبه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.