ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە نوێترین ئاماری ساڵانەی خۆیدا ڕیگهیاندوه که پاش وڵاتی چین، سهدی٥٥ ی ڕێژەی حوکمی ئێعدامەکان لە جیهان لە وڵاتی ئێران جێبهجێ دهکرێ.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی ڕابردوولە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردەوە، ٥٦٧ حاڵەتی ئێعدام لە ساڵی ٢٠١٦ زایینیدا لە ئێران تۆمار کراوە.
ههروهها له درێژهی ئهو ڕاپۆرتهدا هاتووه که لانیکەم ٣٣ حاڵەتی ئێعدامی تۆمار کراو، لە ساڵی ٢٠١٦ زایینی، لە بەرچاوی خەڵکدا بووە.
بەپێی ئهو ڕاپۆرته، لانیکەم دوو کەس لە کاتی مێرمنداڵیدا کە تووشی تاوان بوون، لە سێدارەدانیان بەپێچەوانەی ڕێککەوتننامە و بەڵێننامە نێونەتەوەیەکان بووە.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە ئێعدامی ٨ ژن لە ساڵی ٢٠١٦ زایینیدا لە ئاستی ئێران کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، ئێران پاش وڵاتی چین بە دووهەمین وڵات لە بواری ئێعدام کردنی هاووڵاتییانی خۆی دێته ئاژمار.